تەمموز 10, 2020

ئینته‌ر میلان به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی گواردیۆلا رێككه‌وتووه‌

ئینته‌ر میلان به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی گواردیۆلا رێككه‌وتووه‌

کارگێری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەست لەگەڵ سێرخیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری یانەی مانچێستەر ستی واژۆ بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە کارگێری نێرازۆری به‌نهێنی په‌یوه‌ندییان به‌ دی برۆین كردووه‌ و رازیان كردووه‌، ئینته‌ر ئامادەیە لە پێناو بەدەست هێنانی تواناکانی سێرخیۆ ئەگوێرۆ گۆڵکاری مێژوویی مان سیتی، میلان سکرینایەر بەرگریکاری یانەکەی وەک گۆرینەوە پێشکەش بەو یانەیە بکات، بۆیە چاوەرێ دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا گفتوگۆکان لە نێوان هەردوو یانە دەست پێ بکرێت.

گرێبەستی ئەگوێرۆ لەگەڵ یانەکەی لە ساڵی2021 کۆتایی دێت و یانەکەی شاری مانچێستەریش ئامادەن گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە.

© 2017 Hawler