تەمموز 10, 2020

كورده‌كان كۆنترۆڵی پاڵه‌وانێتییه‌كی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تیان كرد

كورده‌كان كۆنترۆڵی پاڵه‌وانێتییه‌كی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تیان كرد

 

ئاماده‌كردنی: جه‌بار وه‌سمان

لە پاڵه‌وانێتييه‌كى شه‌تره‌نج كه‌ بە شێوەی ئۆنلاين به‌ به‌شداريى چه‌ندان وڵاتی عەرەبی و ئەفریقی به‌ڕێوه‌چوو، پله‌ی چواره‌می به‌ر شه‌تره‌نجزانه‌ كورده‌كان كه‌وت.

له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا چەند یاریزانێک بەناوی  کوردستانەوە بەشدارییان کرد و توانیان پلەی چواره‌م بەدەست بهێنن، ئەمە لەکاتێکدا بوو کە چەند یاریزانێکی دیكه‌ی کوردیش به‌ درێسی هه‌ڵبژاردەی عێراق به‌شدارییان كرد ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای یاریزانه‌ كورده‌كانی به‌شداربووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ هەڵبژاردەی عێراق بە پاڵپشتی یاریزانە کوردەکان توانیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن.

 ئه‌و شه‌تره‌نجزانانه‌ی بەناوی کوردستانەوە بەشداربوون لەم پاڵه‌واننیەتیە باوکێک و سێ کوری بوون، بەناوەکانی دکتۆر ئومێد سابر شوانی کە توانی 23 خاڵ بەتەنیا کۆبکاتەوە، هەریەکە لە کورەکانی  توانیان چەند خاڵێک به‌مشێوه‌یه‌ی خواه‌وه‌ بە دەست بهێنن.

ئالان ئومید سابر 17 خاڵ، ئاکار ئومێد 14 خاڵ، ئاریکار ئومێد 13 خاڵ، توانیان لە کۆی 258 خاڵ، 67 خاڵ بەدەست بهێنن.

 

© 2017 Hawler