تەمموز 10, 2020

بەرشلۆنە بڕیاری دەستبەرداربوون لە سیتین دەچەسپێنێ

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا، بڕیاری دا كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری ڕاهێنەرەكەی "كیكی سیتین" بێ، ئەوەیش بە هۆی خراپیی ئەنجامەكانی یانەی بەرشلۆنە داكشانی ئاستی هونەریی یانەكە، لەو كاتەوەی ناوبراو ئەركی راهێنەرایەتیی یانەكەی گرتووەتە ئەستۆ.

سەرچاوەكان، باسیان لەوە كردووە، كە ئەنجوومەنی كارگێڕیی یانەكە و یاریزانان، بەشدارن لە بڕیاری نەمانی راهێنەرەكەی پێشووی ریاڵ بێتس لە یانەكەیان.

سەرچاوەكان باسیان لەوە كردووە، تەنیا لە بارێكدا ئەو راهێنەرە دەمێنێتەوە، ئەگەر پێشهاتی گەورە بەسەر ئەنجام و ئاستی یانەی بەرشلۆنەدا بێت، كە خولی ناوخۆ، یان چامپیۆنس لیگ بباتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەو راهێنەرە بۆندی دوو ساڵی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە هەیە، بەڵام بەرشلۆنە لە نیو وەرزەدا ئەو بۆندەی كورت دەكاتەوە و زۆربەی كارگێڕییەكانی یانەكە لەگەڵ دوورخستنەوەیدان.

© 2017 Hawler