تەمموز 09, 2020

هەڵوێستی ئارسناڵ لە بارەی دەستبەرداربون لە گیندۆزی ئاشكرا كرا

راپۆرتی مێدیا ئینگلیزییەكان، ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كە هەڵوێستی كارگێڕیی یانەی ئارسناڵ، لە بارەی دەستبەرداربوون و فرۆشتنی یاریزانی لاوی فەرەنسیی یانەكە ماتیۆ گیندۆزی، ئاشكرا كراوە و ئامادە نییە دەستبەرداری بێ.

بە پێی زانیاریی رۆژنامەی دەیڵی میڕەڕی بریتانی، گیندۆزی، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەی كۆ بووەتەوە، ئەوەیش دوای دروستبوونی كێشەی لەگەڵ راهێنەر ئارتێتا و دوورخستنەوەی لە پێكهاتەی یانەكە.

ناوبراو چووەتە ئەنجوومەنی كارگێڕیی یانەكە، بۆ ئەوەی پێیان بڵێت كە نیازی جێهێشتنی ئارسناڵی هەیە، بەڵام كارگێڕیی یانەكەی، ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە ئەوان نیازی فرۆشتن و دەستبەرداربوونیان لەو یاریزانە نییە.

ئارتێتا لە بارەی داهاتووی ئەو یاریزانەوە، ئەوەی وتووە كە پرسە نێوخۆییەكانی یانەكە، لە نێو خۆیان رووبەرووی دەبنەوە و بۆ بڵاوكردنەوە نین، من لێرەم بۆ یارمەتیدانی هەموویان، بۆ باشتربوونیان لەسەر ئاستی تاك و گشتیش، ئەمە ئەركی منە.

© 2017 Hawler