ئاب 14, 2020

درۆگا تووشی شكستێكی شه‌رمه‌زاری بوو

 ئه‌سعه‌د ئیسماعیل

 

درۆگبا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌ هات و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی ته‌نیا یه‌ك ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا. پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: لە قۆناخی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی یه‌كێتی تۆپی پێ كۆتدیڤوار شکستی هێنا. درۆگبا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار بۆ جاری یەکەم خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی هەڵبژارد، بەڵام لە کۆی 14 دەنگی یاریزانانی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هیچ دەنگی بەدەست نەهێناوە و رکابەرەکەی واتە سوری دیاباتێ توانی 11 دەنگ بەدەست بێنێت و 3 لە دەنگدەرانیش دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەدا. جێگری سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ کۆتدیڤواریش کە خۆی به‌ربژێر كردووه‌، هاوشێوەی درۆگبا هیچ دەنگێکی بەدەست نەهێنا. ئێستا یاریزانەکەی پێشووی کۆتدیڤوار بەو هیوایەیە کە لە قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنەکان بتوانێت دەنگی راهێنەران و ناوبژیوانان دەنگی پێویست بەدەست بێنێت بۆ گەیشتن بە کورسی سەرۆکایەتی یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی.

© 2017 Hawler