حوزەیران 01, 2020

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

باتیستوتا ناوی گه‌وره‌ترین یانه‌كان ئاشكرا ده‌كات كه‌ ڕه‌تی كردوونه‌ته‌وه‌

ئه‌سعه‌د ئیسماعیل

باتیستوتا هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له‌ لێدوانێكدا ئاشكرای ده‌كات كه‌ پێشتر چه‌ندان یانه‌ی به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ فیۆرێنتینا ره‌تكردۆته‌وه‌. گابریێل عومه‌ر باتیستوتا له‌ لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئۆلێی ئه‌رژه‌نتینی ده‌ڵێت: كاتێك له‌

فیۆرێنتینا بووم، گرێبه‌ستی یانه‌كانی ریال مه‌درید، مانچێسته‌ر یونایتد و ئه‌یسی میلانم ره‌ت كرده‌وه‌، چونكه‌ هه‌میشه‌ له‌ فیۆرێنتینا هه‌ستم به‌ ئارامی كردووه‌. باتیستوتا ده‌شڵێت: راسته‌ له‌گه‌ڵ فیۆرێنتینا نازناوی زۆرم نه‌بردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چووباما ریال مه‌درید نازناوی زۆرم ده‌برده‌وه‌ و زیاتر له‌ 200 گۆڵیشم تۆمار ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م كاره‌م نه‌كرد، چونكه‌ من حه‌زم له‌ به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ نییه‌. باتیستوتا له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌كانی ئارسێناڵ، بارسێلۆنا و بایرن میونشن خواستی ئه‌وه‌یان هه‌بوو بیگوازنه‌وه‌، به‌ڵام من ده‌رگای گفتووگۆم له‌سه‌ر هه‌موویان داخست بوو. باتیستوتای ته‌مه‌ن 50 ساڵ، پێشتر 331 یاری به‌ درێسی فیۆرێنتینا كردووه‌، 203 گۆڵی تۆمار كردووه‌، له‌ كۆی 87 یاریش بۆ یانه‌ی رۆما 33 گۆڵی كردووه‌، 12 یاریشی بۆ ئینته‌ر میلان كردووه‌ و 2 گۆڵیشی تۆمار كردووه‌ و له‌ هاوینی 2005 له‌ یانه‌ی ئه‌لعه‌ربی قه‌ته‌ری ماڵئاوایی له‌ یاریكردن كرد.

© 2017 Hawler