تشرینی دووەم 12, 2019

بۆڵت بۆ بەرزترین ئاستی تۆپی پێ ئامادە نییە

پیتەر شتویگەر، ڕاهێنەری بوڕوسیا دۆرتمۆند، لەو باوەڕەدایە ئۆسین بۆڵت بۆئەوەی بتوانێ لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێدا یاری بكات، پێویستی بە هەوڵ و مەشقێكی زۆر هەیە.
بۆڵت كە هەشت میدالیای ئۆڵیمپیكی هەیە، یەك لە ئەفسانەكانی وەرزشی گۆڕەپان و مەیدانە و دوای ئەوەی خۆی لە ڕاكردنی خێرا خانەنیش كرد، ئێستە دەیەوێ بێتە ناو دنیای تۆپی پێ و تەنانەت لەگەڵ یاریزانانی دۆرتمۆندیش مەشقی كرد.
شتویگەر، لەسەر ئەو باوەڕەیە ئەو ئەستێرە جامایكاییە توانایەكی باشی لە تۆپی پێدا هەیە، بەڵام بۆ گەیشتن بە بەرزترین ئاست زۆری ماوە و دەبێ كاری لەگەڵدا بكرێ.
ڕاهێنەری دۆرتمۆند لە بارەی بۆڵتەوە وتویەتی: باسی جووڵە و جێگۆڕكێی ناو یاریگەیە، بەڵام گرینگترین بابەت ئەوەیە كە بۆڵت چێژی لە مەشقەكە وەرگرت. ئەو توانای بەرچاوی هەیە، بەڵام جارێ زۆری ماوە. لە ڕووی جەستییەوە بێ قسەیە، بەڵام تۆپی پێ و ڕاكردنی گۆڕەپان و مەیدان دوو شتی لێك جیاوازن و تەنانەت ئاستی جەستەییشیان جیاوازە، بەڵام هاتنی ئەو بۆ هەموومان دڵخۆشی تایبەتی هەبوو. دیتنی كەسێكی وەكوو بۆڵت و كاركردن لەگەڵیا بەچێژ و وەرەبەخشە.

© 2017 Hawler