نیسان 06, 2020

ئەمڕۆ یاریگەی شەهید فرانسۆ، یاریی نێوان شوڕته‌ی عێراقی و وه‌حدەی ئیماراتی لە ئامێز دەگرێ

بارزان ئەكرەم - هەولێر

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ له‌ یاریی دووه‌می جامی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، یانه‌ی شوڕته‌ی عێراقی  له‌ یاریگه‌ی یه‌كه‌می فڕانسۆ هه‌ریری میوانداری وه‌حده‌ی ئیماراتی ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر (5)ـی ئێواره‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

شوڕته‌ی به‌غدادی بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جامی یانه‌  پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا یاریگه‌ی یه‌كه‌می فرا‌نسۆ هه‌ریری هه‌ڵبژاردووه‌، ئه‌مه‌ دووه‌م یارییه‌ له‌و یاریگه‌یه‌ ئه‌نجامی ده‌دات، یاری یه‌كه‌م له‌ گه‌ڵ ئیستقلالی ئێرانی به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوو، بۆ ئه‌م یارییه‌ش سه‌رجام یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن، جگه‌ له‌ (كه‌رار جاسم )، كه‌ به ‌هۆی پێكانەوە ناتوانێت یاری بكات، شوڕته‌ پشتی به‌ تواناكانی (عه‌لا عه‌بدولزه‌هرا)ـی هێرشبه‌ری به‌ستووه‌، هه‌موو هه‌وڵێكیشیان بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه‌ تا سێ خاڵی گرینگ و یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت.
وه‌حده‌ی ئیماراتی، له‌ یاریی یه‌كه‌می به‌رامبه‌ر ئه‌هلی سعودی به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوو، ته‌نها یه‌ك خاڵی هه‌یه‌، چه‌كه‌ به‌هێزه‌كانی وه‌حده‌ یاریزانان (ئیسماعیل مه‌ته‌ڕ)ـی ئیمارتی  و ( لۆكاس سێباستیان)ـی ئارجێنتینایه‌، كێشه‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌ میوانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر، ساردی كه‌ش و هه‌واو و سه‌ختی چیمه‌نی یاریگه‌كه‌یه‌، كه‌ راهێنه‌ره‌كه‌یان به‌ ئاشكرا بۆ ده‌زگاكه‌نی راگه‌یا‌ندن باسی له‌م كێشانه‌ كرد.
وه‌حده‌ی ئیماراتی، له‌ ساڵی 2010 وه‌ك تیپی میواندار به‌شداری جامی جیهانی یانه‌كانی كردووه‌ و پله‌ی شه‌شه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، وه‌حده‌ له‌ میژووی خۆیدا 11 جار به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ی كردووه‌، باشترین ئه‌نجامی له‌م پاڵه‌وانیتییه‌ له‌ 2007، گه‌یشتووه‌ته‌ یاریی پێشكۆتای.
له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ یانه‌كان ته‌نها یه‌ك یارییان ئه‌نجام داوه‌،  یه‌ك خاڵیان هه‌یه‌ یه‌ك گۆڵیشیان كردووه‌ و یه‌ك گۆڵیشیان لێ كراوه‌، بۆیه‌ ئه‌م گه‌ڕه‌ هه‌ر چوار تیپ  هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن.
یانەی براوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، بڕی 1.500000، ملیۆنێك پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت، خاوه‌نی پله‌ی دووه‌میش 7.500000، حه‌فسه‌د و په‌نجا هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت، بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش هه‌ر تیپێك بری 20000، هه‌زار دۆلاری پێده‌درێت.

© 2017 Hawler