ئاب 04, 2020

سوارێز پێش وادەی دیاریكراو، لە پێكانەكەی چاك دەبێتەوە

هەولێر_مامەیارە ئەحمەد

 

 

لویس سوارێز، ئەستێرەی ئۆروگوایی یانەی بەرشلۆنە، ماوەیەكی زووتر لەو كاتەی بۆ چاكبوونەوە لە پێكانەكەی چاك دەبێتەوە، ئەویش دوای ئەنجامدانی نەشتەگەرییەكەی

\

ئەو پێكانەی كە مانگی رابردوو تووشی بوو و لە یاریگەكانی دوور خستەوە، بە ماوەیەكی زووتر لەو كاتەی بۆی دیاری كرابوو چاك دەبێتەوە.

بەشی ئیسپانیی سایتی گۆڵ، بڵاوی كردووەتەوە، كە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی نێو یانەی بەرشلۆنە، سوارێز بە شێوەیەكی باش و خێرا پرۆسەی چاكبوونەوە تێ دەپەڕێنێت.

سەرچاوەكە، ئەوەی دووپات كردووەتەوە، كە پاش ماوەیەكی كەم دارشەقەكەی فڕێ دەدات و  بە شێوەیەكی سروشتی لەسەر پێیەكانی خۆی دەڕوا، ئەویش دوای ئەو نەشتەرگەییەی ئەنجامی دا.

سوارێز، چەند تاقیكردنەوەی پزیشكی بە شێوەیەكی ئەرێنی تێ پەڕاندووە، بە جۆرێك لە دەرەوەی پێشبینیی تیمی پزیشكی بووە، بۆیە هەوڵ دەدا پێش كۆتاهاتنی ئەم وەرزەی تۆپی پێ، بگەڕێتەوە یاریكردن، لە كاتێكدا راپۆرتەكانی پێشتر ئاماژەیان بەوە دەكرد، تا مانگی مایۆ چاك نابێتەوە.

سوارێز، هیوای وایە بە لای كەمەوە لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە ئامادە بێ لە یاریی گەڕانەوەی نیوەی كۆتایی چامپیۆنس لیگ، لە بارێكدا ئەگەر بەرشلۆنە بگاتە ئەو قۆناغە، ئەوەیش واتەی ئەوەیە، دەتوانێ لە چوار یاریی یانەكەی لە خولی ئیسپانیش بەشداری بكا.

بەرشلۆنە لە ئێستەدا، بە دەست نەبوونی هێرشبەرێكی سەرەڕمەوە دەناڵێنێ، كە سوارێز بە هۆی پێكانەوە لێی دابڕاوە.

بۆ بیرهێنانەوە، بەرشلۆنە لەم سەروەختەدا دەیەوێ یاریزانێكی نوێ دەست بخات، بە تایبەت كە عوسمان دێمبڵییش تووشی پێكان هاتووە و تا كۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە یاریكردن.

© 2017 Hawler