شوبات 23, 2020

وردترین ئامار و زانیارییەکان و قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو

قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات، یانه‌ی سیروانی نوێ بووه‌ پاڵه‌وانی ئه‌م قۆناخه‌، میلاد نه‌جمی پیشه‌گه‌ری ئێرانی یانه‌ی سیروانی نوێ بووه‌ گۆڵكاری قۆناخی یه‌كه‌م به‌ 7 گۆڵ، یانه‌ی دهۆكیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مترین كارتی وه‌رگرتووه‌ بووه‌ خاوێنترین یانه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان، له‌ به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی نه‌ورۆزیش كه‌ زۆرترین كارتی سوور و زه‌ردیان وه‌رگرتووه‌ بووه‌ توندوتیژترین یانه‌ی ئه‌م قۆناخه‌.

له‌م راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر وردترین ئامار و زانیارییه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

سیروانی بووە پاڵەوانی قۆناغی یەکەم
لە یارییەکانی گەڕی کۆتایی قۆناغی یەکەمی خولەکە، شەش یاری ئەنجامدران، لە هەولێر یانەی برایەتی میوانداری پێشمەرگەی هەولێری کرد و هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، بەمەیش پێشمەرگە نەیتوانی سوود لە یاری نەکردنی سیروانی نوێ ببینێت و پێشەنگی یانەکان وەربگرێت و بە ١٩ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت، برایەتیش ژمارەی خاڵەکانی بوون بە ١٦ خاڵ لە پلەی هەشتەم جێگیر بوو.
زێرەڤانی لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و سێیەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی بەدەستهێنا و بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر  لە یانەی سۆرانی بردەوە، زێرەڤانی خاڵەکانی بوون بە ١٧ خاڵ و هاتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی، سۆرانیش بە ١٦ خاڵ لە پلەی شەشەم دێت.
هەندرێنیش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و بەسێ گۆڵی بێ بەرانبەر لە پێشمەرگەی سلێمانی بردەوە و برینی ئەو یانەیەی قوڵتر کرد، هەندرێن بە ١٥ خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت، پێشمەرگەیش بە ٧ خاڵ لە پلەی کۆتایی مایەوە.
لەکەلاریش یاری نێوان شێروانە و زاخۆ بەئەنجامێکی سپی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و هەریەکەو خاڵێکیان بەدەستهێنا، شێروانە بە ٩ خاڵ لە پلەی دوازدەیەم دێت، زاخۆیش ١٥ خاڵی هەیە و لە پلەی دەیەم دێت.
یانەی نەورۆزیش بەبردنەوەی لە دەربەندیخان بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر، ژمارەی خاڵەکانی کردە ١٩ خاڵ و سەرکەوت بۆ خانەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکان، دەربەندیخانیش تووشی سێیەم دۆڕانی لەسەر یەک بوو بە ١٤ خاڵ لە پلەی یازدەیەم دێت.
لەدواین یاریشدا دهۆک و هەولێر لە یاری کلاسیکۆی کوردستان بەیەک گەیشتن و هەردوولا بە دوو گۆڵ یەکسان بووک ، هەولێر بە ١٧ خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت، دهۆکیش ١٦ خاڵی هەیە و خانەی حەوتەمی گرتووە.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بەم شێوەیەیە:
دوای تێپەڕبوونی ١٣گەڕ لە یارییەکان، تا ئێستا یاریزانی پیشەگەری ئێرانی یانەی سیروانی نوێ میلاد عەبدولوەهاب نەجمی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکاران دێت بە تۆمارکردنی ٧ گۆڵ، یاریزان هۆگر حوسێن لە یانەی هەولێر و دیار عەلی لە یانەی نەورۆزبە شەش گۆڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گۆڵکاران دێن، هەریەک لە یاریزانان هۆشەنگ سەعدی لە یانەی سۆران و هێمن ڕزگار لە یانەی دەربەندیخان و بەهادین بەکر لە یانەی نەورۆز، فەرهەنگ وریا لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر سێ گۆڵیان هەیە لە خانەی سێیەمی ڕیزبەندی گۆڵکاران دێن، هەریەک لە یاریزانان ڕاستگۆ فایەق و هاوکار یەحیا لە یانەی سیروانی نوێ و سیاکۆ مستەفا لە یانەی سۆران، عەبدوڵڵا سەربەست و ڕەوا یوسف و بارزان حەیدەر لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر، هەرێم تەحسین لە یانەی برایەتی، کارزان مستەفا لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، ئامانج ئەکرەم لە هەندرێن، چیا نازی لە دهۆک و چەند یاریزانێکی تریش لە خانەی چوارەم دێن و هه‌ریه‌كه‌یان دوو گۆڵیان کردووە.

ئاماره‌كانی دوایین هه‌فته‌
له‌ دوایین گه‌ڕی قۆناخی یه‌كه‌م، له‌ کۆی شەش یاریدا ١١گۆڵ تۆمارکران، کە دەکاتە ڕێژەی ١،٨ گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی ڕابردووە کە ١٤گۆڵ تۆمارکرابوون.
لەم گەڕدا دوو لێدانی سزا بۆ یانەکانی زێرەڤانی و نەورۆز هەژمارکران، وەلید سەلمان لە یانەی زێرەڤانی لە دژی یانەی سۆران توانی گۆڵ تۆمار بکات، دیار عەلی لە دژی یانەی دەربەندیخان بە دوو جار توانی گۆڵ تۆمار بکات، لەم وەرزدا تاکو ئێستا یانەی نەورۆز خاوەنی زۆرترین گۆڵە کە ١٦گۆڵیتۆمارکردووە، هەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی لە ١٣یاری ڕابردوودا زۆرترین جار تۆڕی گۆڵەکەیان هەژاوە و ١٦ گۆڵیان لێ تۆمارکراوە، سۆران و زاخۆ تا ئێستا خاوەنی باشترین هێڵی بەرگرین و تەنیا ٨ گۆڵیان لێ تۆمارکراوە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی زۆرترین یاری دۆڕاوەکە حەوت یارییە، سیروانی نوێ و پێشمەرگەی هەولێر و نەورۆز زۆرترین یاریان بردۆتەوە کە ٥ یارییە،یانەکانی دهۆک و برایەتی زۆرترین یاری یەکسان بوونکە٧ یارییە.

كۆی ئامار و راستییه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌م
ئەم وەرزە لە دوازدە گەڕدا ٧٨ یاری ئەنجامدراون، ١٤٧گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٨ گۆڵە، لە ١٣ گەڕی ڕابردوودا ٢٨ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراون، لەگەڕی یەکەم سێ لێدانی سزا، لەگەڕی سێیەمیش دوو لێدانی سزا هەبوون، هەروەها لەگەڕی چوارەمدا ٣ لێدانی تر بۆ یانەکان هەژمار کران، لەگەڕی پێنجەم ١ لێدانی سزا هەبووە، هەروەها لە گەڕی شەشەم ٣ لێدانی سزا، لە گەڕی حەوتەمیش ٣ لێدانی پێناڵتی و لە گەڕی هەشتەم ٤ لێدان و لەگەڕی نۆیەمیش یەک لێدانی پێناڵتی هه‌ژمار كران، له‌ گەڕی دەیەم دوو لێدانی سزا هەبوون و لە گەڕی یازدەیەمیش یەک لێدان و لە گەڕی دوازدەیەمیش دوو لێدان و لە دواین گەریشدا دوو لێدانی تر هەژمارکراون.

دهۆک خاوێنترین یانە و نەورۆزیش توندوتیژترینی قۆناغی یەکەمن
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌م، ڕێژەیەکی زۆر کارتی زەرد و سوور به‌كارهاتووه‌، ٣٨٩ کارتی ڕەنگاو رەنگ بەڕووی یاریزاناندا بەرزکراوەتەوە، لەم ژمارەیەیشدا ٣٧٠ کارتیان زەرد بوون، لەگەڵ ١٩ کارتی سوور.
ئەگەر بەڕێژە وەریبگرین بۆ هەر یارییەک ٤ کارتی ڕەنگاو ڕەنگ بە یاریزانان دراوە، یانەی دهۆک خاوەنی کەمترین ڕێژەی کارتە لە هەر ١٣ یانەی بەشدار بووی خولەکە کە ٢٢ کارتی زەردی وەرگرتووە، دوای ئەویش یانەی پێشمەرگەی هەولێرە کە ٢٠ کارتی زەرد و ٢ کارتی سووری هەبووە، دوای ئەوانیش یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و سۆرانن کە ٢٦ کارتی زەرد بەڕووی یاریزانانیادا بەرزکراوەتەوە.
 یانەی نەورۆزیش لە هەموو یانەکانی تر زیاتر کارتی ڕەنگاو ڕەنگ بەڕووی یاریزانانیدا بەرزکراوەتەوە و توندوتیژترین یانەی قۆناغی یەکەم بووە، کە ٣٩ کارتی زەرد و ٣ کارتی سوورن، دوای نەورۆزیش زاخۆیە کە ٣٥ کارتی زەردیان هەیە، لە پلەی سێیەمی یانەی هەولێرە کە ٣١ کارتی زەرد و ٢ کارتی سورییان هەیە، ڕێژەی کارتەکانیش لەسەرجەم گەڕەکان بەم شێوە بوون:
گەڕی یەکەم: ٣١ کارت زەرد ٢ کارتی سور
گەڕی دووەم: ٣٨ کارتی زەرد
گەڕی سێیەم: ٢٠ کارتی زەرد
گەڕی چوارەم: ٢٨ کارتی زەرد و ٣ کارتی سور
گەڕی پێنجەم: ٢٨ کارتی زەرد و ٢ کارتی سور
گەڕی شەشەم: ٣٣کارتی زەرد و ٢ کارتی سور
گەڕی حەوتەم: ٣٣ کارتی زەرد و ٣ کارتی سور
گەڕی هەشتەم: ٣١ کارتی زەرد
گەڕی نۆیەم: ٢٤ کارتی زەرد
گەڕی دەیەم: ٢٨ کارتی زەرد و ١ کارتی سور
گەڕی یازدەیەم: ٢٣ کارتی زەرد و ١ کارتی سور
گەڕی دوازدەیەم: ٢٩ کارتی زەرد و ٤ کارتی سور
گەڕی سێزدەیەم: ٢٤ کارتی زەرد ١ کارتی سور
بەمەیش زۆرترین کارت لە گەڕی دووەم بە ڕووی یاریزاناندا بەرزکراونەتەوە کە ٣٨ کارتن

هەشت ڕاهێنەر بوونە قوربانی قۆناغی یەکەم
دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەم تا ئێستا ٨ ڕاهێنەر لە یانەکان بە هۆکاری ئەنجامی خراپ و هۆکاری جیاوازتر لە ئەرکەکانیان نەماون، شێروانە پشکی شێری بەردەکەوێت و لەم وەرزە سێ جار، ڕاهێنەرەکەی گۆڕیوە، نەورۆزیش دوای دورخستنەوەی پرسیار عەبدولڕەزاق، یونس سلێمانی شوێنی گرته‌وه‌، پێشمەرگەی سلێمانی دوای دورخستنەوەی یاسین مەناف، وەلی کەریمی لە شوێنەکەی دانا، برایەتیش هێشتا هیچ راهێنه‌رێكی له‌ شوێنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی فاتیح حه‌مه‌خان ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌.
ڕیزبەندی یانەکان دوای تەواو بوونی یارییەکانی قۆناغی یەکەم:
1ـ سیروانی نوێ ٢٠ خاڵ
2- نەورۆز ١٩ خاڵ
٣- پێشمەرگەی هەولێر ١٩ خاڵ
٤- زێرەڤانی ١٧ خاڵ
٥- هەولێر ١٧ خاڵ
٦- سۆران ١٦ خاڵ
٧- دهۆک ١٦ خاڵ
٨- برایەتی ١٦ خاڵ
٩- هەندرێن١٢ یاری ١٥ خاڵ
١٠- زاخۆ ١٥ خاڵ
١١- دەربەندیخان ١٤ خاڵ
١٢- شێروانە ٩ خاڵ
١٣- پێشمەرگەی سلێمانی ٧ خاڵ

خشتەی یارییەکانی گەڕی چواردەیەم:
دوای تەواو بوونی قۆناغی یەکەم یەک هەفتە یارییەکان دەوەستن و لە ٦/٢ یارییەکانی قۆناغی دووەم دەسپێدەکەنەوە.
شێروانە - پێشمەرگەی هەولێر یاریگەی شێروانە
برایەتی - هەندرێن یاریگەی برایەتی
دهۆک - دەربەندیخان یاریگەی دهۆک
زێرەڤانی - سیروانی نوێ یاریگەی زێرەڤانی
نەورۆز - سۆران یاریگەی نەورۆز
پێشمەرگەی سلێمانی- هەولێر یاریگەی پێشمەرگەی سلێمانی
یانەی زاخۆ چاوەڕوانە.

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler