شوبات 22, 2020

ئینتەر میلان و ریاڵ لە بارەی مۆدریچەوە لە گفتوگۆدان

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

ئینتەر میلان و ریاڵ لە بارەی مۆدریچەوە لە گفتوگۆدان
راپۆرتی مێدیا ئیتاڵییەكان، بڵاویان كردەوە، كە كۆبوونەوەیەك لە نێوان پێپی ماورۆتا، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ئینتەر میلان و ئیمیلیۆ پۆتراجینیۆ، بەڕێوەبەری پەیوەندییە دامەزراوەییەكان لە یانەی ریاڵ مەدرید لە شاری میلانۆ، لە بارەی گواستنەوەی لۆكا مۆدریچی یاریزانی شایانەوە بۆ ئینتەر ئەنجام دراوە.
تۆڕی سكای سپۆرتس بڵاوی كردەوە، كە كۆبوونەوەكە لە چوارچێوەی ئاهەنگی خەڵاتی برێردا گرێ دراوە، كە سێشەممەی ڕابردوو بەڕێوە چوو، تێیدا خەڵاتی یانەكانی ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و ئەتلەتیك بلباو و ئینتەر میلان كرا، بە هۆی ئەوەی لە ئاستی خولە گەورەكانیان دانەبەزیون.
كۆبوونەوەكە فەرمی بووە و لە خواردنگەیەكی شاری میلانۆ ئەنجام دراوە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەكاری و ڕوونكردنەوەی زیاتری لەسەر بدرێت.
ئەم كۆبوونەوەیە، دوای ئەوە دێ، كە پێش چەند مانگێك باسوخواسی ئەوە بڵاو بووەوە، كە ئینتەر میلان، خواستی دەستخستنی مۆدریچی هەیە. مۆدریچ خۆیشی هەوڵی ڕۆییشتن لە ریاڵ مەدرید دەدات.
بۆ بیرهێنانەوە، بۆندی مۆدریچ لە كۆتایی وەرزدا لەگەڵ شایانە كۆتایی دێ، بۆیە ئەگەر هەیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستەدا، ئەو گواستنەوەیە سەر بگرێ.

بەئامانجگیراوێكی بەرشلۆنە، لە لایپزیك نزیك دەبێتەوە
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بڵاوی كردەوە، كە ئەستێرەی یانەی دینامۆ زەگرەبی كرواتی، دانی ئۆلمۆی ئیسپانی، زۆر لە یانەی لایپزیكی ئەڵمانی نزیك بووەتەوە و ئەگەر  هەیە لەم ماوەیەی گواستنەوەدا، بچێتە ڕیزەكانی.
ئەو یاریزانە 21 ساڵانە، لە چەند هەفتەی رابردوودا بووبووە جێبایەخی بەرشلۆنە، بەڵام بەرپرسانی یانە كاتەلۆنییەكە، ئەوەیان پێ راگەیاندووە، كە لە ئێستەدا ئەو یاریزانە پێشئامانجیان نییە.
مێدیاكە، بڵاوی كردووەتەوە، كە هەڵوێستی بەرشە، وای كردووە ئۆلمۆ رووە و لایپزیك، هەنگاو بنێت و لەو رووەوە گفتوگۆی نێوان یانە ئەڵمانی و كرواتییەكە زۆر بەرەو پێش چووە، تا پێش تەواوبوونی ماوەی گواستنەوەی زستانە، ئەو بۆندە سەربگرێ.
ئەم یاریزانە بووبووە ئامانجی یانەی  میلانیش، یانەكەی خۆیشی داوای نوێكردنەوەی بۆندەكەی لێ كردووە، بەڵام ڕەتی كردووەتەوە، هەرچەندە بۆندەكەی لە 2021ـیشدا كۆتایی دێ.
چوونی ئۆلمۆ بۆ لایپزیك، هەلێكی باشە بۆ ئۆلمۆ، تا بۆ لویس ئێنریكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیای بسەلمێنێ یاریزانێكی باڵایە و بۆ یۆرۆی 2020 بانگهێشتی بكات.
لەم وەرزەدا ئۆلمۆ، 22 یاریی بۆ دینامۆ زەگرەب كردووە و 8 گۆڵی تۆمار كردووە.

پیرێز، زیدان ناچار دەكات كە پۆگبا لە بیر بكا
هەرچەندە زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، زۆر هەوڵی دەستخستنی پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی مانچستەر یونایتدی داوە، بەڵام دواجار فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكە، ئەوی ناچار كرد كە پۆڵ پۆگبا لە بیر بكات.
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت بڵاوی كردەوە، كە ریاڵ مەدرید بۆندی دۆنی ڤان دی بیكی تەواو كردووە و لە یانەی ئەیاكس ئەمستردامەوە دەیباتە ریزەكانی، تەنێ ڕاگەیاندنی فەرمیی ماوە، كە بۆ هاوینی دادێ هەڵگیراوە.
تەواوكردنی ئەم بۆندە، واتەی داخستنی دەرگە بە رووی پۆڵ پۆگبا و بێهیواكردنی زیدانە لەو بۆندە، لە كاتێكدا هێشتەیش یوڤی چاوی لە گەڕاندنەوەیەتی.

© 2017 Hawler