کانونی دووەم 25, 2020

هانده‌رانی ریال مه‌درید هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ناوه‌راستكاره‌ به‌لجیكییه‌كه‌ی ریال مه‌درید دوای 2 هه‌فته‌ی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یاریكردن.

رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له‌ یانه‌كه‌ ئاشكرای كرد كه‌ ئێدین هازارد ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە یاریکردن دەکاتەوە.
رۆژنامەكه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ یاریزانە بەلجیکیەکەی ریال مه‌درید بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە قۆناخی کۆمەلەکانی چامپیۆزلیگ تووشی بوو،47  رۆژە لە یاریگەکان دوورکەوتووە، هەرچەندە چاوەڕێ دەکرا ئەو یاریزانە بۆ یاری هەفتەی داهاتوو بەرامبەر سێڤییا بگەڕێتەوە و بەشداری بکات، بەڵام پزیشکانی ئەو یانەیە داوایان لە هازارد کرد بەشداری ئەو یارییە نەکات، بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لە ترسی پێکانەکەی بە دوور بێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە هازارد سەرەتای مانگی داهاتوو بەبێ کێشە دەتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات و لە یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دێربی مه‌درید بەرامبەر ئاتڵێتیکۆ مەدرید لە لالیگا بەشداری دەکات.
هازاردی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له‌ هاوینی رابردوو له‌ یانه‌ی چێڵسی به‌ به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له‌ 13 یاری كردووه‌، یه‌ك گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه‌ و له‌ كۆتایی 2024 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.

ئەسعەد ئیسماعیل- هەولێر

© 2017 Hawler