کانونی دووەم 17, 2021

سەردەمی زێرینی مانچستەر یۆنایتد لەدوای فێرگسۆن و رۆناڵدۆوە بەسەرچووە نەک ئێستا!!

مانچستەر یۆنایتد لەگەڵ بوونی فێرگسۆن و رۆناڵدۆ لەباشترین ئاستی خۆیدا بووە لەو چەند ساڵەی رابردوودا لە پریمەرلیگ هه موو کات ئەبووە بەربەستێکی بەهێز لەبەردەم رکابەرە سەرسەختەکانی و هه موو کات لە پێناو نازناوەکا ئەجەنگا

ئەگەر سەیری چامپیۆنز لیگی سەردەمی فێرگسۆن و رۆناڵدۆ بکەینەوە ئەوا زیاتر ئەوەمان بۆ روون ئەبێتەوە کە مانچستەری راستەقینە و شەیتانی سوری بەتوانا ئەو کات بووە نەک ئێستا،هه موو کات ئەو یانەیە یان لە پێش کۆتایی ئەبوو یانیش لە یاری کۆتایی ئەبوو ئەوەندە گەورە بوو مانچستەر یۆنایتد فێرگسۆن و رۆناڵدۆ کۆڵەکەی ئەو تیپە بوون بەنەمانی ئەوان پشت و پەنای خێزانی گلایزەر بەجارێک تێک شکاوە کە رەنگە چەند ساڵێک زیاتریشی بووێت تائەوەی مانچستەری راستەقینە بگەرێتەوە سەر رێچکەی ململانێ کردن لەسەر نازناوەکان
خراپی مانچستەر بوو سیڤیلیە سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو لەئاست و توانای سیڤیلیە کەم ناکەمەوە یاریەکی جوانیان ئەنجام دا بەڵام سەیرکەن مۆرینیۆ لەسەرەتاوە پێکهاتەکەی ئەوەندە بە نارێکی دانابوو وەک بڵێی لە یاریگای سیڤیلیەوە بە ئەنجامێکی گەورەوە هاتووه تە دەرەوە دنیایەک هه لی ئاسان دنیایەک هێرش کرایە سەر گۆڵی سیڤیلیە بەڵام یاریزانانی مانچستەر نەیانزانی هه لەکان بقۆزنەوە بۆخۆیان، بەڵام سیڤیلیە بە کەمتر لە 15 خولەک توانیان ئەوەی مانچستەر بۆ نەکرا ئەوان بیکەن بەجارێک هه موو ئۆڵترافۆرد و یاریگای خەونەکانیان خەواند
ئەگەر پارە نەزانی چۆن سەرفی بکەیت ئەوا دڵنیانە لەوەی ماڵوێرانی بەدوای خۆیدا ئەهێنێت، مانچستەر یۆنایتدیش ماڵی وێران بوو، چەندین یاریزانی کری بەگرێبەستی گرانبەها کەچی لەو ئاستەشا نین کە لەسەرەتاوە هاندەران چاوەروان بوون لێیان سەیری لۆکاکۆ بکەن و هیچی تر ناڵێم 85 ملیۆن یۆرۆ لە کرینی ئەم و 120 ملیۆن یۆرۆ لە کرینی پۆگباو تەنها لەپێناو ئەوەی مانچستەر سەردەمی زێرینی خۆی بۆ بگەریتەوە تائەوەی هه م لەپریمەرلیگ و هه میش لەچامپیۆنز لیگ، ببێتە ژمارەیەکی قورس بۆ رکابەرەکانی و ئەوەش بەهه مووان بڵێتەوە کە لەدوای فێرگسۆن و رۆناڵدۆ مانچستەر هه ر زیندووە، بەڵام بینیمان مانچستەر یۆنایتد و یاریگای خەونەکان لەدوای فێرگسۆن و رۆناڵدۆوە لەخەوێکی زۆر قوڵدان و ناتوانن ئەو رۆژانە بگەرێنەوە کە سێری مەزن بۆ مانچستەر یۆنایتدی ئەنجام دا
لەسەر مۆرینیۆ پێویستە بۆ لەمەو بەدوا یاخود بۆ وەرزی داهاتوو بۆ هه ر یاریەکی یانەکەو بۆ دانانی پێکهاتەی هه ر یاریەکی کەلەگەڵ مانچستەر یۆنایتد ئەنجامی ئەدات واباشترە پرس و رایەک بە فێرگسۆن بکات و پێی بڵێت وەرە مامۆستای شەیتانە سورەکان خۆت چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخەی یانەکەت بدۆزەرەوەو وەرەو جوانترین پێکهاتەم بۆ دەستنیشان بکە!
لەکۆتایدا دەڵێم مانچستەر یۆنایتد و پاریس سانجێرمان وەک دوو دەستەخوشکێکی لێک نەبراوەن لە ئەوروپا پارەی زۆر سەرف ئەکەن بەڵام نازانن چۆن و لەچیدا بەکاری دێنن ئەوان بەدوای ناوی کەسەوەن نەک نازناو

 

مەسعود فەیسەڵ
!

© 2017 Hawler