کانونی دووەم 17, 2021

لیۆ مێسی، سەڵاح و كاڤانی، شەڕ بۆ بردنەوەی پێڵاوی زێڕین

مێسی، سەڵاح، هاری كین، ئیموبیلە و كاڤانی ڕكەبەرییەكی سەیر بۆ بردنەوەی پێڵاوی زێریان دەست پێ كردووە، بەڵام ڕۆناڵدۆش لەبیر ناكرێ.

بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو، ڕكەبەری بۆ بردنەوەی پێڵاوی زێڕین هەوڵێكی زۆری بۆ دەدرێت و لیونێل مێسی، محەمەد سەڵاح، هەری كین، ئیموبیلە و كاڤانی كە پێنج گۆڵكاری چوار خولی بەناوبانگی ئەوروپان (سەڵاح و هەری كین هاوبەش لە پریمەر لیگ)، بە شێوەیەكی سەیر هەر كامەیان 24 گۆڵی تۆماری كردووە.

لیونێل مێسی – بارسێلۆنا، 24 – 48 خاڵ
ئەستێرەی ئەرژەنتینی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا ئاستێكی باشی پێشكەش كردووە و هەر لە سەرەتاوە چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەكرا ئەمساڵ براوەی تۆپی زێڕین بێت.
مێسی لە سەرەتای وەرزەوە بە تۆماركردنی گۆڵەكانی سەرووی ڕیزبەندی بەدەستوە گرت و خۆی لە ڕكابەرەكانی جیاكردەوە، بەڵام لەو چەند حەوتووی ڕابردوودا لوییس سورێز و تەنانەت كریستیانۆ ڕۆناڵدۆشی لێ نزیك بووەتەوە، بەڵام بە جیاوازی سێ گۆڵلەگەڵ سوارێز، ژمارە دەیەكەی بارسێلۆنا بەختێكی زۆری بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕین هەیە.
مێسی ئەگەر ئەمساڵیش بتوانێ پێڵاوی زێڕ بباتەوە، بە پێنج بردنەوەی لە مێژووی تۆپی پێدا دەبێتە باشترین و ژمارە پێوانەیی تۆمار دەكات.

محەمەد سەڵاح – لیڤەرپول، 24 گۆڵ ـ 48 خاڵ
ڕەنگە پێش دەسپێكی وەرز كەس بڕوای بەوە نەبوایە ئەستێرەی میسری و پێشووی یانەی ڕۆما بەرۆكی گۆڵكارە ئاستبەرزەكانی جیهان بگرێت، بە هاندەرانی لیڤەرپولیشەوە.
سەڵاح ئێستە 24 گۆڵی تۆمار كردووە و لەگەڵ هەری كین سەرووی ڕێزبەندی گرتووە و سەبارەت بە پێكانەكەی هەری كینەوە بەختی بردنەوەی گۆڵكاری پریمەر لیگی هەیە.
ئەگەرچی سەڵاح لەم حەوتوویەدا بەرانبەر بە مانچستەر یونایتد ئاستێكی باشی پێكەش نەكرد و نەیتوانی گۆڵ لێ بدات، بەڵام ئاماری گۆڵەكانی بەرانبەر بە یانە بەهێزەكان بەرچاو بووە و یەك لەو هۆكارانەیە ئێستە سەرووی ڕێزبەندی گۆڵكارانی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرای گرتووە.
 
هاری كین – تۆتنهام، 24 گۆڵ – 48 خاڵ
باشترین گۆڵكاری جیهان لە ساڵی 2017، لە ساڵی 2018ش ئاستێكی باشی پێشكەش كردووە. هەری كین لەگەڵ محەمەد سەڵاح توانیویانە هەر كامەیان 24 گۆڵ لێ بدەن.
بەڵام خراپترین ڕووداو بۆ گۆڵكارە 24 ساڵانەكەی تۆتنهام، پێكانە ناوختەكەی بوو كە بەرانبەر بە یانەی پۆرتموس تووشی بوو و ئەگەر هەیە بۆ چەند حەوتوویەك لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە.
ئەگەر جمگەی پێی هەری كین شكابێ، ئەگەری هەیە جامی جیهانی و تۆپی زێڕین لەدەست بدات، هەر بۆیە هاندەرانی تۆتنهایم و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەستەودوعا بۆی دەپاڕێنەوە هەرچی زووترە لە پێكانەكەی چاك بێتەوە.
 
ئەدینسۆن كاڤانی – پاریس سان جێرمان، 24 گۆڵ – 48 خاڵ
كاڤانی لەو وەرزەدا توانیویەتی بە ئاستبەرزییەوە جێگەی زڵاتان بگرێتەوە و هەروەها بزووێنەری گۆڵەكانی یانكەشی بێت.
ئێستە كاڤانی بە تەنیا سەرووی ڕیزبەندی گرتووە وهەر لە ئێستەوە دەبێ بڵێین گۆڵكاری خولی تۆپی پێی فەڕەنسایە. جیاوازی ئاستی پاریسییەكان لەگەڵ یانەكانی دیكەی فەڕەنسا ئەو هەلەی بۆ ڕەخساندووە و ئەویش بە باشترین شێوە هەلەكەی قۆستۆتەوە.

چیرۆ ئیموبیلە – لازیۆ، 24 گۆڵ – 48 خاڵ
ئەگەر ئیموبیلە درەوشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش دووپات كردبایەوە، خۆی و یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ناچار نەدەبوون لە تەلەفزیۆنەوە سەیری یارییەكانی جامی جیهانی ڕووسیا بكەن.
درەوشانەوەی ئەو یاریزانە لەو وەرزەدا، هۆكاری سەرەكی سەركەوتنی یانەكەیەتی بۆ دەستەبەركردنی پشكەی خولی یانە پاڵەوانەكان و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە سەیری گۆڵە جوانەكەی بكەین كە لە خولەكی 93 بەرانبەر بە كالیاری كردی.
ئێستە جیاوازی گۆڵەكانی ئیموبیلە لەگەڵ كەسی دووەم 6 گۆڵە و دەكرێ هەر لە ئێستاوە بڵێین گۆڵكاری خولی تۆپی پێی ئیتاڵیایە و پێڵاوی زێڕینی خولی ئیتاڵیای لێ جوانە.

هەڵبژاردەكانی دیكە
ڕابێرت لواندۆفسكی، ئەستێرەی پۆلۆنی بایرن میونشن بە لێدانی 23 گۆڵ و درەوشانەوەی لەو چەند یارییەی دواییدا، 46 خاڵی هەیە و ئەویش هەڕەشەیە بۆ ئەو گۆڵكارانەی كە تەنیا بە گۆڵێك لە پێش ئەون.
یوتاس هێرشبەری بێنفیكا بە 45 خاڵ سێرەی لە تۆپی زێڕین گرتووە و ئەویش دەتوانێ بە دیاری پێڵاوەكە بۆ سورپۆشەكانی پورتوگال بباتەوە.
ئەستێرەكانی وەكوو ئەگیەرۆ و لوییس سوارێز بە 42 خاڵ، ئیكاردی و مەرتنس بە 38 خاڵ هەڵبژاردەی باشن بۆ بردنەوەی پێڵاوی زێڕین، بە تایبەت سوارێز كە بۆ بردنەوەی ئەو ناسناوە هەڕەشە لە لیۆ مێسیش دەكات.
بەڵام ڕۆناڵدۆ، ڕابردووی تۆپی ئەو یارزانە ئەوەمان بیر دێنێتەوە بەردەوام بژاردەی بردنەوەی خەڵاتەكان بووە. ئەستێرەی پورتوگالی یانەی ریاڵ مەردید بە تۆماركردنی 18 گۆڵ، 36 خاڵی هەیە و ناكرێ بیر لە ئاستبەرزی ئەو یاریزانەش لە تۆماركردنی گۆڵەكانیدا نەكەینەوە.

© 2017 Hawler