ئاب 14, 2020

زۆربەی ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە خواستی دەستخستنی ئمباپێیان هەیە

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

زۆربەی ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە خواستی دەستخستنی ئمباپێیان هەیە
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بڵاوی كردەوە، كە یاریزان ئمباپێ، زۆرترین دەنگی لە لایەن كارگێڕیی یانەی بەرشلۆنەوە پێ دراوە، كە 48.66%ـیە بۆ ئەوەی بچێتە ریزەكانی ئەو یانەیەوە.
لەو دەنگدانەدا، یاریزانی یانەی ئینتەر میلان لاوتارۆ مارتینیز، لە خانەی دووەمدا دێ و 15.66%ـی دەنگەكانی بە دەست هێناوە.
بەشی زۆری كارگێڕیی یانەكە، ئەوەیان رەت كردووەتەوە كە نێیمار بگەڕێتەوە یانەكەیان، تەنێ جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە، كە وەرزی دادێ ئەگەر هێرشبەرێك بچێتە یانەكە، ئەوە خواستیان لەسەر كیلیان ئمباپێیە.
لە خانەی سێیەم، یاریزان هاری كین دێ، كە ڕێژەی 8.33%ـی دەنگەكانی بە دەست هێناوە، لە خانەی چوارەمیش نێیماری هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پی ئێس جی دێت بە 7.33%، پاشان لە خانەی پێنجەم رۆبێرتۆ فێرمینۆی هێرشبەری لیڤەرپوول دێ بە 4.33%ـی دەنگەكان، دواتر ماركۆس راشفۆردی هێرشبەری مان یونایتد دێ بە 2%ـی دەنگەكان، ئینجا تیمۆ فێرنەری هێرشبەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دێ بە 0.33%ـی دەنگەكان، محەممەد سەڵاحیش هەمان ڕێژەی دەنگی پێ دراوە.
بەو پێیە، لە 300 ئەندامی بەرشلۆنە، 146ـیان پێشوازی لە دەستخستنی ئمباپێ دەكەن، 47ـیان لاوتارۆ و 25ـیان كین، 22ـیان نێیمار، 13 لەوان فێرمینۆ و 6ـیان راشفۆرد و سەڵاح و فێرنەریش هەریەكە و دەنگی ئەندامێكی یانەكەی بە دەست هێناوە.

لیڤەرپوول و رۆناڵدۆ، پاڵەوانی خەڵاتەكانی گڵۆب سوكەرن
ئاهەنگی گڵۆب سۆكەر، لە دوبەی ئیمارات ئەنجام دەدرێ، كە تێیدا باشترینەكانی بواری تۆپی پێ دیاری دەكرێن و خەڵاتیان پێ دەدرێ.
بە پێی ئەو دەستنیشانكردنە، باشترین ناوبژیوان ستیڤانی فرابارتی فەرەنسییە، كە كۆلینای ئەفسانە خەڵاتەكەی پێ دا.
باشترین بەڕێوەبەری وەرزشی، ئەندریە بریتای بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.
باشترین یاریزانی عەرەبی: عەبدولڕەزاق حەمدەڵڵای هێرشبەری یانەی نەسری سعوودی.
باشترین كۆمپانیای وەرزشی، كۆمپانیای مانچستەر سیتی بۆ تۆپی پێی و هاوپشكەكەی (ساپ).
باشترین گۆڵپارێز، ئەلیسۆن بیركەری گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوول.
خەڵاتی كاروانی پیشەگەریی تۆپی پێ، بۆ راین گیگزی وێڵزی، بەڕێوەبەری هونەریی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی.
باشترین بریكاری یاریزانان، خۆرخ مێندێسی پورتوگال.
باشترین یاریزانی لاوی عەرەبی، ئەشرەف حەكیمی، بەرگریكاری بوڕوسیا دۆرتمۆند.
باشترین یانەی عەرەبی، هیلالی سعوودی.
باشترین یانەی جیهان، لیڤەرپوول.
باشترین ئەكادیمیای لاوان: ئەیاكس و بەنفیكا.
باشترین راهێنەر: یۆرگن كلۆپی بەڕێوەبەری هونەریی لیڤەرپوول
خاوەن باشترین كاروانی وەرزشیی ساڵ: میرالیم بیانیچ، یاریزانی یانەی یوڤێنتوس
باشترین یاریزانی ساڵ: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
باشترین خانمەیاریزانی ساڵ: لوسی برۆنز، ئەستێرەی یانەی لیۆن و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
باشترین بەهرەوەر: جواو فلیكس، یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.

یوڤێنتوس دەیەوێت بۆندێكی ئاڵوگۆڕی لەگەڵ ناپۆلی واژۆ بكات
یانەی لیڤەرپوولی هەڵگری ناسناوی رابردووی خولی ئیتاڵی، پلانی ئەوەی داناوە، كە بۆندێكی ئاڵوگۆڕی لەگەڵ یانەی ناپۆلی ئەنجام بدات، كاتی بۆندەكەی بۆ یەنایەری دادێ داناوە.
بە پێی زانیاریی رۆژنامەی لاگازێتتا دێللۆ سپۆرت، بۆندەكە، بریتییە لەوەی یانەی یوڤی، دەیەوێ ئەلسید هیسای بەرگریكاری ئەلبانی بباتە ریزەكانییەوە وماتیا دی چیلیۆیش بدات بە یانەی ناپۆلی.
بایەخی یانەی یوڤێنتوس، لەسەر بنەمای ئارەزووی راهێنەر ماوریسیۆ ساری بوو، یوڤی، ئێستە بە سەرۆكایەتیی فابیۆ پاراچیچی، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەكە، لە كۆششی سەختدایە بۆ تەواوكردنی ئەو بۆندە، بە تایبەت دەیانەوێ لەگەڵ كردنەوەی دەرگەی گواستنەوەی زستانەدا، ئەو بۆندە سەر بگرێت.
بۆ بیرهێنانەوە، ماتیا دی چیلۆ، لە لایەن یانەی پاریس سان جێرمانەوە خواستی دەستخستنی لەسەرە و دەیانەوێ شوێنی تۆماس مۆنییەی پێ پڕ بكەنەوە، كە لە كۆتایی وەرزدا بۆندەكەی كۆتایی پێ دێت.

© 2017 Hawler