کانونی دووەم 29, 2020

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ پاڵه‌وانێتی به‌رزكردنه‌وه‌ی قوڕسایی عێراق پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا

لە شاری بەغداد کۆتایی بە پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی کچان ھات.
لەم پاڵەوانێتییە کچانی ھەولێر ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و توانیان پلەی دووەم بەدەست بھێنن بەجیاوازی چەند خاڵێک لەگەڵ یانەی شورتەی پاڵەوان.
ئەنجامی کچە یاریزانەکان بەمێشیوەیە بوو.
دەریا محەمەد جه‌عفەر لە کێشی (٤٥) کگم پلەی یەکەم
ئیمان محەمەد جه‌عفەر لە کێشی (٤٩) کگم پلەی یەکەم
ئیناس موحسین لە کێشی (٥٩) کگم پلەی یەکەم
ئیسرا موحسین لە کێشی (٥٥) کگم پلەی یەکەم
جوان محەمەد لە کێشی (٤٩) کگم پلەی دووەم
ئیسرا عیزەدین لە کێشی (٥٥) کگم پلەی سێیەم
ئۆشین موحسین لە کێشی (٧١) کگم پلەی یەکەم
ریان لوقمان لە کێشی (+٨٧) کگم پلەی یەکەم
رازاو لوقمان لە کێشی (٦٤) کگم پلەی یەکەم
ریزبەندی کۆتایی بەمشێوەیە بوو:
١- یانەی شورتە ٧٧١ خاڵ
٢ - یانەی ھەولێر ٧٣٢ خاڵ
٣- یانەی بلاد رافدین ٣٣٩ خاڵ

© 2017 Hawler