
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ئه‌مشه‌و دوو یاری له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێن، یاری لوتكه‌ش له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد له مانچێسته‌ر ده‌بێت.
مانچێسته‌ر یونایتد ـ سێڤییا
ئه‌م یارییه له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد ده‌كرێت، یار چوون له هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد دوای سه‌ركه‌وتنه قورسه‌كه‌ی له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول له ڕووی ده‌روونییه‌وه متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سێڤییا له بارودۆخێكی ناجێگیردایه و دوایین یاری خۆشی له لالیگا له نێو یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا دۆڕاند.
رۆما ـ شاختار
ئه‌م یارییه له یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ده‌كرێت، له یاری چوون، یانه‌ی شاختار دۆنتیسكی ئۆكراینا سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به گۆرگه‌كانی رۆما هێنا بوو.
یانه‌ی رۆما پێش ئه‌و یارییه له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی تۆرینۆی برده‌وه و ئومێدێكی گه‌وره‌ی بۆ یاری داهاتووی له چامپیۆنزلیگ به هانده‌رانی به‌خشی.
یانه‌ی رۆما كه ئێستا له پۆلێنی سێیه‌می ریزبه‌ندی خولی ئیتاڵیا دێت، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له كۆتاییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ئاستی زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، به‌وپێیه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی یانه‌ی ناپۆلی كرد كه ئه‌و یانه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا هاوشانی یوڤی به‌ربژێری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی خولی ئیتاڵیان.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شاختار ئه‌م وه‌رزه به باشترین بارودۆخی خۆیدا تێپه‌ڕ ده‌كات و له خولی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی به 51 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه نزیك بۆته‌وه و به جیاوازی 6 خاڵ له یانه‌ی دینامۆ كێیڤی دووه‌م دووره.
بڕیاریشه سبه‌ی چوارشه‌ممه، به ئه‌نجامدانی 2 یاری دیكه ناسنامه‌ی هه‌ر 8 یانه‌كه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ ئاشكرا بێت، (بێشكتاش توركیا ـ بایرن میونشن ئه‌ڵمانیا) كاتژمێر 8:00ـی شه‌و، (بارسێلۆنا ئیسپانیا ـ چێڵسی ئینگلاند) كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و
ئەسعەد ئیسماعیل- هەولێر
.