کانونی دووەم 29, 2020

ژیلا تەیفوور

ئایتی چەمکێکی زانستی تەکنەلۆژییە، بەواتەی تەکنەلۆژیای زانیاری دێت. گرینگی بەبوارەکانی تەکنەلۆژیا دەدات و لە چوارچێوەیەکی گشتی زانیاری دەبەخشێت بەمەبەستی خزمەتکردن لە هەریەک لەبوارەکانی(نیتۆرک، داتابەیس، هاردوێر، پڕۆگرامینگ، ....) ئەم چەمکە گشتییە بەرپرسیارییەتیەکی ورد دیاری ناکات بۆیە کاردەکات لەهەموو لایەنەکانی تەکنەلۆژیای هاردوێر و سۆفتوێر.
ئایتی وەرزشی: تەکنەلۆژیای زانستی سەردەمە، بایەخ بە بەشە جیاوازەکانی بواری وەرزش دەدات لەڕێگەی (ئەپڵیکەیشن، ڤار، داتابەیس، پڕۆگرامینگ، هاردوێر، .....هتد) لەلایەن کەسانی پسپۆرو شارەزای تابیبەت بەو بوارە سەرپەشتی، چاودێری، کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
ئایتی وەرزشی ئەرکی گرنگ و بەرفراوان جێبەجێ دەکات، ڕۆڵی هەبووە لە پێشخستنی وەرزش ومیدیای وەرزشی پەرەپێدانی بواری وەرزشی.
ئایتی وەرزشی بەکاردێت لەهەریەک لە (چاودێری کامێراکانی یاریگە، کە بە سیستەمی ڤار ناسراوە، لە ڕێکخستنی خۆراک لەهۆڵەکانی دانانی ئەپڵیکەیشنی تایبەت، ڕیکلامی وەرزشی، ئامێری(A-I)، ڕێکخەر و سیستمی مەلەوانگەکەکان، دروست کردنی گەیمەکان، یاریزانان ئاگاداردەکاتەوە لەپێشهاتە تەندروستیەکان، گرینگی بەلایەنی دارایی، ژیانی تایبەت لەڕێگەی ئەکاونت و پڕۆگرامسازییەوە،
تۆمارکردنی ناو لە هۆڵەکان و یاریگان داتابەیس، هاکی یاریریزان، .....هتد)
ئایتی وەرزشی چەندان تایبەتمەندی هەیە بۆنموونە:
1_گرینگیدان بە بڵاوکراوەکانی میدیا هەواڵ وچالاکیی یاریزانەکان وەرزشوانەکان.
2_گرینگیدان بەریکلام بەپشتبەستن بە یاریزانەکان.
3_بەکارهێنانی ئیفێکتی وەرزشی و تۆڕەکۆمەڵاتییەکان بە مەبەستی سەرنجڕاکێشان.
4_بەکارهێنانی ئامێرە وەرزشییەکان کە پشت دەبەستن بە ئایتی وەرزشی وەک (A_I)واتە مێشکی دەستکرد کە بەکاردێت بۆ کۆنتڕۆڵی تەندروستی خودی.
هاکكردن و وەرزش:
ئایتی وێڕای گرینگی و سوودە بێسنوورەکەی ئایتی وەرزشی، وەکو هەر شتێكی دیکە، دوولایەنەیە و دیوی دووەمی بەهاک ناودەبرێت.
هاکی وەرزشی:
هێرشێکە دژی یاریزانان و وەرزشوانان بەکاردێت، لەلایەن کەسی شکستخواردوو. دوای ئەوەی لەڕووی توانای مرۆیی و جەستەیی و مێشکییەوە شکستی پێ هەرس نەکرا، ناچار پەنا بۆ هاکی ئایتی وەرزشی تەکنەلۆژیا دەبات.
یاریزانان وێبسایت، گرووپ، پەیج، .....هتد هەیە.
پێویستە بە شێوازی زانستی خۆیان بپارێزن لەوانەی کە بە(هاککەر) ناسراون.
بەڕەچاوکردنی خاڵی پاراستنی بەهێز لەڕێگەی grand,well,unty vairose.
هاکی ئایتی وەرزشی ڕێگایەکی سەرەکییە بۆ دەستکەوتنی زانیاری خودی، زۆرجاریش بانکی یاریزان و هۆڵی لەشجوانی و مەلەوانگەو کامێراکانی یاریگەكانیش لەلایەن باندە چەتە گەورە هاککەرەکانەوە ڕادەگیرێت.زیانیش بە ئابووری وەرزشی و کەسایەتییە وەرزشییەکان و بڕاندو یانە وەرزشییەکان دەگات لەڕووی داهات و ئابووری وەرزشی.
لە ئێستادا لەهەموو جیهان گرینگییەکی زۆر بە ئایتی وەرزشی دەدرێت، بەمەبەستی ئاشنابوونی خەڵک بە یارییەکان وکۆکردنەوەی جەماوەر، بەشدارییپێکردنی هەواداران لەسەرتاسەری جیهان بەشێوازێکی ئاسان هەوڵی بەدەستهێنانی هەواداری زیاتر بۆ یانەکان. بوارەکان هەنگاو نانێن گەر تەکنەلۆژیاو ئایتیی ڕێخۆشکەر نەبێت، پەرەپێدانی ئایتی وەرزشی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ پێشخستنی وەرزش و میدیای وەرزشی لە کوردستان و جیهان. پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و فراونبوونی بواری وەرزشی لەکوردستانبوونی چەندان ناوەندی ئەکادیمی وەرزشی، کە هۆکارن بۆئەوەی بەپێی بوونی کەسی شارەزاو پسپۆڕ بەلێهاتوویی تواناو کارامەییەکان سوود لە ئایتی وەرزشی وەرگیراوە لە هۆڵ و یاریگە کراوەو داخراوەکان.
میدیاکارە وەرزشییەکانیش گرینگی و بایەخی تایبەتی بە بابەتی ئایتی وەرزشی دەدەن ئەویش لە خستنە ڕوو و دیزایین و مۆنتاژو ساوند سپۆرتەکان کەجیاکراوەن بە یاری و یاریزان و لۆکەیشنەکان بەمەبەستی زیاتر سەرنجڕاکێشانی وەرگر و هەواداران.

© 2017 Hawler