ئاب 11, 2020

كێشەكانی یانەی ئەكاد، چارەسەر دەكرێن

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە وگرفتەكان و بایەخ وگرینگیدان بەكاروباری پێكهاتەكان لەهەرێمی كوردستان، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆكاروباری پێكهاتەكان پێشوازی لەیانەی وەرزشیی ئەكاد كرد.

دوێنی لەهەولێر، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆكاروباری پێكهاتەكان، پێشوازی لەستافی دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی ئەكاد كرد و لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی یانەكە كۆبووەوە.
وەزیری هەرێم، پشتیوانی خۆی بۆ یانەی وەرزشی ئەكاد دەربڕی، هەروەهاڕوونیكردەوە ئەوەی لەتوانایاندا بێت بۆ هاوكاری وپاڵپشتی كارو باری پێكهاتەكان بەگشتی و یانەی وەرزشی ئەكاد بەتایبەتی بەهیچ شێوەیەك درێغی ناكەن . لەبەرانبەردا دەستەی كارگێری یانەی ئەكاد وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی پۆستە تازەكەی، سوپاسی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكانی كرد و هیوایان خواست سەرجەم كێشە وگرفتەكانیان بەشێوەیەكی گونجاو چارەسەر بكرێت.

 

سەرهەنگ نەجمەدین - هەولێر

© 2017 Hawler