ئاب 18, 2018

میلان، ڕێک وەکوو گاتۆزۆی تووڕە، بەڵام نیوەتەواو و هەڵپڕوزکاو

بە ڕۆیشتنی مۆنتێلا کەسێک هاتە سەر کورسی یەدەگی میلان، كە کەس لە خەیاڵیدا نەبوو: جێنارۆ گاتۆزۆ، یاریزانێکی پڕ لە وزە و توندوتیژی ڕۆژانی سەرمەستی میلان، کە سێزدە ساڵ بەو درێسەوە بەرەنگاری ڕکابەرەکانی ببۆوە.

میلان و پرۆژەیەکی نوی
جێنارۆ گاتۆزۆ وەکوو ڕاهێنەری میلان، پێکهاتەکەی بەجۆرێک ڕێک خست، کە دەبووایە ڕێكی بخات و هاندەرانی تۆپی پێش چاوەڕووانیان لێی دەکرد، من براد پیتی ئەکتەر نیم. ڕووخساری من وەبیرهێنەرەوەی سیمای خۆمە: ناشرین، بە ژێڕچاوانی شینبووەوە، ئەویش بە زەبری مستەکۆڵەکان.

داڕمانی مۆنتێلا
دانیشتن لەسەر کورسیی یەدەگی میلان کارێکی ئاسان نییە. یانەیەک کە لە ماوەی دوازدە ساڵی ڕابردوودا هەم خولی یانە پاڵەوانەکانی بردووەتەوە، هەم بە تۆمەتی گەندەڵی لە تۆپی پێدا سزای هەشت خاڵ کەمكردنەوەی بە سەردا سەپاوە و هەمیش سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا بە چینییەکانی فرۆشتووە. یانەیەک کە تەنیا ڕیاڵ مەدرید زیاتر لە ئەو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردۆتەوە.
یانەیەک کە لە ساڵی 2011ـەوە تا ئێستە تامی پاڵەوانیەتیی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیای نەچێشتووە و لە چوار وەرزی ڕابردوودا تەنیا پلەکانی هەشتەم، دەیەم، حەفتەم و شەشەمی بردووەتەوە.
ئەی سی میلان ئەم وەرزەی بە ڕێبەرایەتی ڤیچێنز مۆنتێلا دەست پی کرد. یانەیەک بە سەدوحەفتاوپێنج ملیۆن دۆلار و یازدە یاریزانەوە. بەڵام هیچ کام لە کڕیارەکانی ئەوە نەبوون کە دەبووایە ببن، نە بۆنۆچی چل و دووملیۆنی، نە ئەندرێ سیلڤای سیوهەشت ملیۆنی، نە ئەندرێ ئاکۆنتی بیستوچوارملیۆنی، نە هاکان چاهانوغڵوی بیست ملیۆنی، نە لۆکاس بیلیای ١٧ ملیۆنی و نە زۆر یاریزانی دیکە.. مۆنتێلا نەگەیشتە پێکهاتەی سەرەکی خۆی و بەردەوام پێكهاتەكەی دەگۆڕی و کاتێک دەرکردا، لە چواردە یاریدا تەنیا شەش یاری بردبۆوە.

پیاوە تووڕەکە هات
بە ڕۆیشتنی مۆنتێلا، کەسێک ئەی سی میلانی بەدەستەوەگرت، کە تەنانەت بە خەیاڵیشماندا نەدەهات. جێنارۆ گاتۆزۆ، یاریزانێکی شەڕانی، پیاوە توڕەکە کە لەگەڵ ئیتاڵیا بوو بە پاڵەوانی جیهان، لەگەڵ میلان دوو پاڵەوانیەتیی ئیتاڵیا. گاتۆزۆی چل ساڵە کاتێک پێکهاتە نەخۆشەکەی میلانی بەدەستەوە گرت، دوو ئەستێرەی دیکەی میلان، واتە کلارنس سیدۆرف و فلیپۆ ئینزاگی کردبوو بە قوربانی.
بەڵام لە هەڵەدابووم، گاتۆزۆی تووڕە، میلانی سەرئێشەی وەرگرت و دوای چەند یاری، بردنەوەکانی دەست پێ کرد. شۆکی بەڕێوەبەرانی میلان بە باشی وەڵامی دایەوە. دروشمی گاتۆزۆ کە دەیوت، وەکوو لەشکرێکی یەکگرتوو دەچینە ناو گۆڕەپان و بە شێوەی شەڕکەر بەرەنگاری ڕکەبەر دەبینەوە.. یاریزانەکانی وەئاگە هێنابوو. ئەوان ئێستەیش بە تۆمارکردنی سیوحەوت گۆڵ لە خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا و لە نێوان حەفت یانەی سەرووی ڕیزبەند کەمتر لە هەمووان گۆڵیان تۆمارکردووە، بەڵام هەر ئەو یاریزانانە لە چاو سەردەمی مۆنتێلا کە لە هەر یارییەکدا 103 کیلۆمەتر رایاندەكرد، بۆ گاتۆزۆ 114 کیلۆمەتر لە هەر یارییەکدا ڕادەکەن. گاتۆزۆ سیستەمی 1-2-4-3ـی بۆ سیستەمی 4-3-3 گۆڕی و ڕووی کردە یارییەکی هێڕشەبەرانە. بۆنۆچی و رومانێلی زۆر بە باشی یەکیان گرتووە. لوکاس بیلیا ڕێک ڕۆڵی گاتۆزۆی پاڵەوانیان بۆ دەگێڕێ، واتە براوەی ناوەڕاستی یاریگە کە ڕێگەی هێرشکردن دەداتە فرانک کێسی و بونانتۆرا. چاهان ئۆغڵو لە لای ڕاستەوە هەلی باش بۆ پاتریک کۆرتۆنی دەڕەخسێنی. پیاوانی گاتۆزۆ لەکاتی برگریکردن دەچنەوە ناو سیستەمی 1-4-1-4 و دەست بە پرێس دەکەن، هەڵبەت زیاتر لە لایەن کۆرتۆنی وبۆناونتۆراوە. سێ کوچکەیەکی بەهێز لە لایەن بیلیا، بۆنۆچی و ڕۆمانێلی کە بە باشی بەرگری دەکەن.
کاتێک میلان بەئەنجامی 2-0 لە ڕۆمای بردەوە، هەموویان ستایشی گاتۆزۆیان کرد. ڕێک ئەو کاتەی یاریزانەکانی لە حەفت یاریدا شەش جار بردبوویانەوە. ڕۆمییەکان بۆ درزکردنە ناو هێڵی بەرگری هەموو هەوڵێکیان دا، کەچی دوو گۆڵیان لە گێمی دووەمدا لێ کرا. داویدە کالابریا یاریزانی هێڵی بەرگری و تەمەن بیستویەک ساڵان دووەم گۆڵی تۆمارکرد کە بۆ زۆر کەس وەبیرهێنەرەوەی مالدینی گەنج بوو. بۆ یاریکردن بە یاریزانانی گەنج لە لایەن گاتۆزۆ دەبێ ئاماژە بە کۆرتۆنێی بیست ساڵان بکەین. یاریزانێک کە بە ئینزاگێی دەچووێنن و لە جێگ کالینیچ و ئەندرێ سیلڤا یاری دەکات و شەش گۆڵێ لە یازدە یاریدا تۆمار کردووە.


دۆڕان بە ئارسناڵ
میلان بەر لە یاری بەرانبەر بە ئارسناڵ، لە سێزدە یاریدا نەدۆڕابوو. لە شەش یاری بەدوای یەکدا گۆڵیان بە خاوێنی ڕاگرتبوو، ڕێک 524 خولەک، بە پێچەوانەی ئارسناڵ کە لە چوار یاری دوایی خۆیدا دۆڕابوو و بۆ زیندووبوونەوە ڕێگەی ئیتاڵیایان گرتبووە بەر. میلان کە خۆی گەیاندووەتە یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، لە سانسیرۆ زۆر ئاستبەرزانە یاری دەست پێ کرد، بەڵام ئاستی یاریزانێک دابەزی کە دەبووایە بەشێوەی گاتۆزۆ یاری بکات، بیلیا کە چەند جار تۆپی لە دەستدا و بوو بە هۆی پاسی مەسعود ئۆزیل و گۆڵەکەی میختاریان کە یەکەم گۆڵی بۆ ئارسناڵ بوو. دۆناڕۆما دوای 559 خولەک گۆڵی لێ کرا و ئەرۆن ڕەمزی لە کۆتایی گێمدا دووەم گورزی لە گاتۆزۆ و میلان وەشاند و یارییەکە بە دۆڕانی دوو بە سفری میلان بەرانبەر بە ئارسناڵ کۆتایی هات.
شکستی دوو بە سفری میلان بەرانبەر بە ئارسناڵ ئەویش لە سانسیرۆ، دەتوانێ سەرەتای بردنەوەی خولی ئەورووپا بۆ تۆپچییەکانی لەندەن بێت، کە دەتوانێ کۆتاییەکی خۆش لە جۆری ڤینگەر بێت، بەڵام ئەگەر میلان بەو شکستە لە ڕێگەی سەرکەوتن بچێتەدەر، دەبێتە میلانی غەیرەگاتۆزۆیی.

 گاتۆزۆ بە تەواوەتی میلانی گۆڕیوە و ژێرچاوە شین هەڵگەڕاوەکەی میلانییەکان نیشانەی دۆڕان نییە، بەڵکووی نیشانەی گیانجیڕ بوونیانە.

 

محەمەد شەهدی- هەولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.