کانونی یەکەم 07, 2019

یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ به‌هێزكردنی ریزه‌كانی، دوو گرێبه‌ستی تازه‌ی راگه‌یاند

یانه‌ی نه‌ورۆز، دوو گرێبه‌ستی تازه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌، له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی بۆ یارییه‌كانی داهاتووی خولی نایابی كوردستان به‌هێزتر ده‌ربكه‌وێته‌وه‌، نه‌ورۆز راهێنه‌رێكی گۆڵپاریزان و ناوه‌ڕاستكارێكی بۆ ریزه‌كانی گواستووه‌ته‌وه‌.

گرێبه‌ستی یه‌كه‌می نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ ( تاریق به‌هادین)ـه‌، كه‌ ده‌بێته‌ راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی یانه‌كه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات، راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی یانه‌كه‌، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی یانه‌كه‌ كرد.
گرێبسه‌تی دووه‌م له‌گه‌ڵ یاریزانی ناوه‌ڕاستكار (وڵات عه‌بدولڕه‌حمان)بووه‌، كه‌ پێشووتر بۆ یانه‌ی كۆیه‌ یاریی كردووه‌، وڵات یاریزانێكی لێوەشاوەیە و له‌ هێلی ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات، خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانە و پێشووتریش له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری ئێستای یانەی نه‌ورۆز (یونس سلێمان) كاری كردووه‌، چه‌ند وه‌رزیك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و راهێنه‌ره‌ یاریی كردووه‌، چاودێرانی وه‌رزشی پێیان وایه‌،‌ له‌سه‌ر داوای راهێنه‌ر، یونس یانه‌ی نه‌ورۆز گرێبسه‌تی له‌گه‌ڵ وڵات ئه‌نجام داوه‌.
نه‌ورۆز، یانه‌یه‌كی به‌هێزی شاری سلێمانییه‌، دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش گه‌ڕ له‌ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان، ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه‌، به‌ تێپه‌ڕبوونی چوار گه‌ر راهێنه‌رێكی وازی له‌ پۆسته‌كه‌ی هێناوه‌، هه‌فته‌ی رابردووش له‌گه‌ل راهێنه‌ری تازه‌ یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ تۆمار كرد، له‌ لایه‌كی دیكه‌ (دیار عه‌لی)، هێرشبه‌ری یانه‌كه‌، كه‌ وه‌رزی ڕابر دوو به‌ 22 گۆل گۆڵكاری خولی نایابی كوردستان بوو، كه‌چی ئه‌مه‌ وه‌رزه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش گه‌ری هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كردووه‌.
نه‌ورۆز دوای ئه‌نجامدانی پێنچ یاریی له‌شه‌ش گه‌ڕی خولی نایابی كوردستان، چونكه‌ یارییه‌ك پشوو بووه‌، خاوه‌نی شه‌ش خاڵه‌ و له‌ پله‌ی ده‌یه‌م دێت.

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر

© 2017 Hawler