کانونی یەکەم 07, 2019

چابی ئەلۆنزۆ: یۆرگن كلەپ، راهێنەرێكی نموونەیی تۆپی پێیە

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

چابی ئەلۆنزۆ: یۆرگن كلەپ، راهێنەرێكی نموونەیی تۆپی پێیە
چابی ئەلۆنزۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی، لە بارەی هەندێ پرسی تایبەت بە خۆی و وەرزشەوە، بۆ رۆژنامەی لكیپی فەرەنسی دواوە، ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە، كە یۆرگن كڵەپ، راهێنەرێكی نموونەیی بواری تۆپی پێیە.
ناوبراو، كە ئێستە راهێنەری تیمی دووی ریاڵ سۆسیدادە، ئەوەی خستە روو، كە ئەزموون و شارەزایی لە یاریكردن لە خولە جیاوازەكان، وای كردووە زوو ڕابێ، هەرچەندە كە تیپەكەی لە خولی پلەدووی ئیسپانیایە، بەڵام بە زوویی لەگەڵیدا خۆی گونجاندووە، وتوویشیەتی، ئەگەر لە داهاتوودا بچێتە هەر شوێنێك، بە زووی خۆی دەگونجێنێ، بەڵام ئێستە پەلەی نییە.
ناوبراو، وتوویەتی كە ئێستە پلانەكانی بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە دەبات و ناچاری هیچ شتێك نییە.
ئەلۆزنۆ، ئەوەیشی خستووەتە ڕوو، كە بۆ ئەوەی ببیتە راهێنەرێكی نموونەیی، دەبێ كاربەڕێوەبردن و ئەزموونی هونەری پێكەوە كۆ بكەیتەوە، پێم وایە كە یۆرگن كڵەپ، ئەوەی كردووە، كەسایەتییەكی كارێزمی هەیە و پێوەندیی باشی لەگەڵ یاریزاناندا هەیە. هەروەها گواردیۆلا و بینێتیزیش هەمان كار دەكەن.
وتیشی: سەرسامم بە توانای مۆرینهۆ بۆ خوێندنەوەی یارییەكان و توانای وەڵامدانەوە بۆ كاتی پێویست.
پێشتر، ناوبراو یاریی بۆ یانەكانی ریاڵ سۆسیداد، لیڤەرپوول، ریاڵ مەدرید و دواجاریش بایرن میونشن كرد، دووجاریش چامپیۆنس لیگی بردووەتەوە، لەگەڵ چەندان ناسناوی دیكەی نێوخۆیی، وێڕای مۆندیال و جامی نەتەوەكانی ئەورووپا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

یوڤی، 5 یاریزانی بەئامانج گرتووە، كە وادەی كۆتایی بۆندەكانیان نزیكە
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ئاماژەی بەوە كردووە، كە یانەی یوڤێنتوس، پلان دادەنێت بۆ ئەوەی ئەو یاریزانانە بە ئامانج بگرێ، كە ماوەی بۆندەكانیان لەگەڵ یانەكانیان لە تەواوبوون نزیكە و بۆ ئەو مەبەستە 5 یاریزانی دەستنیشان كردووە.
رۆژنامە ئیتاڵییەكە، روونی كردووەتەوە، كە یوڤی، بایەخ بە یاریزانی بەڕازیلیی یانەی چێڵسی ویلیان و یاریزانی ئیسپانی پێدرۆ ڕۆدڕێگز و ئەستێرەی تۆتنهام، كریستیان ئیریكسی دانماركی و لایڤین كۆرزاروای بەرگریكاری یانەی پاریس سان جێرمان و تۆماس مۆنییەی یاریزانی بەلژیكی دەدات.
هەموو ئەو یاریزانە، لە ماوەی هاوینی دادێ، ماوەی بۆندەكانیان كۆتایی پێ دێت.
سایتە ئیتاڵییەكە، ئاماژەی بەوە كردووە، كە فابیۆ پاتیسی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یوڤێنتوس، لە یەكەم هەنگاودا، لەگەڵ نوێنەرانی چێڵسی لە بارەی ویلیان و هاوكات لە بارەی پێدرۆیشەوە لەگەڵ بریكارەكانی و یانەكەیشیدا گفتوگۆی كردووە.
یانە ئیتاڵییەكە، پێی وایە، كە یاریزان ئیریكیسن، شوێنگرەوەیەكی باشە بۆ یاریزان پۆڵ پۆگبا، كە زیاتر لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە نزیكە و یوڤی هیوای گەڕاندنەوەی ئەوی كەم بووەتەوە.
لە راپۆرتی تۆتۆدا، ئاماژە بەوە كراوە، كە یوڤی، دەیەوێ بایەخدانی پی ئێس جی بە ماتیا دی چیلیۆ، بقۆزێتەوە بۆ دەستخستنی كورزاوا.
جێی سەرنجە، یوڤی دەتوانێ بەشێكی ئەو بۆندانە بە نرخێكی كەم لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا بگەیەنێتە ئەنجام، ئەگەر ئەوەیشی بۆ نەكرا، لە هاویندا بە بۆندی خۆڕایی دەستیان دەخات.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

© 2017 Hawler