کانونی یەکەم 07, 2019

كۆڤان بلیتى گه‌یشتن به‌ پاڕائۆڵمپی تۆكیۆی مسۆگه‌ر كرد

كۆڤان حه‌سه‌ن، له‌ دوبه‌ی به‌شداریی پاڵه‌وانێتی جیهانی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كرد، دوێنێ سێشه‌ممه‌، توانی له‌ هه‌ڵدانی ڕم پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و بلیتی به‌شداریكردن له‌ پاڕائۆڵمپی 2020 تۆكیۆی وڵاتی ژاپۆن مسۆگه‌ر بكات.
كۆڤان، له‌ هه‌ڵدانی ڕم توانی ژماره‌ی پێوانه‌ی پێشووی خۆی كه‌ له‌وڵاتی به‌ڕازیل به‌ده‌ستیهێنابوو بیشكێنێته‌وه‌، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ له‌ وڵاتی ئیمارات له‌ شاری دوبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ له‌وه‌ته‌ی 7ـی نۆڤێمبه‌ره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و تا 15هه‌مان مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت. ماوه‌یه‌كیشه‌ كۆڤان ئاماده‌كاری ده‌كات، تا ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستبهێنێت.
 كۆڤان ئه‌مجاره توانی ڕمه‌كه‌ی (42،24)م بهاوێژێت، به‌مه‌ش پله‌ی سێیه‌می بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد، هه‌وره‌ها خه‌ونی گه‌یشتن به‌ پاڕائۆڵمپی تۆكیۆی ساڵی داهاتوو به‌دیهێنا و میدالیای بڕۆنزیشی پێبه‌خشرا.
 پاڵه‌وانی ئه‌مساڵ له‌ هه‌ڵدانی ڕم له‌ پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی جیهان توانی به‌(38،54)م ڕمه‌كه‌ هه‌ڵبدات، به‌مه‌ش پله‌ی یه‌كه‌م و میدیالیای زێڕی برده‌وه‌.
كۆڤان حه‌سه‌ن، تاكه‌ كورده‌ توانیویه‌تی له‌ میدالیای زێر له‌ پاڕائۆڵمپی ریۆدی جانیڕۆی 2016 له‌ وڵاتی به‌ڕازیل به‌ده‌ستبهێنێت، ژماه‌ری پێوانه‌ی به‌ناوی خۆی بكات، كۆڤان بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر وتی: رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ كوردستان ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌، هیواخوازم ئه‌و رۆژه‌ وه‌ك پاڵه‌وانێك له‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پێشوازیم لێبكرێت، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش له‌وێ ئاماده‌بن، تا هه‌ست بكه‌م ئه‌و ماندووبوونه‌ی كردووه‌مه‌ به‌رهه‌می هه‌بووه‌، پاڵپشتیه‌كی باش ده‌بێت بۆمن.

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر

© 2017 Hawler