کانونی یەکەم 11, 2018

كۆڤان حه‌سه‌ن چـاوی له‌ ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه‌

كۆڤان حه‌سه‌ن یاریزانی كوردی خـاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، له‌رێزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداری سێ پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی ده‌كـات كه‌ له‌م مـانگه‌دا به‌دیاریكراوی له‌‌ 12/3 له ‌وڵاتی ئیمـارات له‌ شـاره‌كـانی شاریقە‌ و دوبەی و عه‌ین به‌رێوه‌ ده‌چێت، كه‌ تایبه‌ت به‌ یارییه‌كـانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانن.
كۆڤان حه‌سه‌ن مـاوه‌ی سێ مـانگه‌ خوی بۆ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ جیـهـانیه‌ ئـامـاده‌ ده‌كـات، به‌ژداری له‌ یارییه‌كـانی ( هه‌ڵدانی ڕم و هه‌ڵدانی قورسـای و ساپ )ده‌كـات، كۆڤان حه‌سه‌ن له‌هه‌ڵدانی ڕم یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانـانه‌ی كه‌ 8 سـاڵه‌ تاوه‌كو ئێستـا ریكۆری نه‌شكێندراوه‌ به‌نـاوی خۆیه‌تی به‌ هاوێشتنی 42.85 مه‌تر، به‌نـیازی ئه‌وه‌یه‌ له‌هه‌ڵدانی ڕم ده‌سكه‌وتێكی تر بخـاته‌سه‌رده‌سكه‌وته‌كـانی تری .
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆرۆژنـامه‌ی هه‌ولێر كۆڤان حه‌سه‌ن ده‌ڵێت : مـاوه‌ی سێ مـانگه‌ ئامـاده‌كـاری بۆ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ده‌كه‌م رۆژانه‌ له‌ گۆره‌پانی یاریگـای نێوده‌وڵه‌ی فه‌ره‌نسۆهه‌یری و پاركه‌كـانی شـاری هه‌ولێر مه‌شق و راهێنـان له‌سه‌ر ده‌ستی راهێنه‌ری به‌ئه‌زموون ره‌عد عبدولا  ئه‌نجـام ده‌ده‌م، هه‌وڵ ده‌ده‌م ده‌سكه‌وتێكی باش به‌ده‌ست بهێنم .
كۆڤان حه‌سه‌ن ده‌ڵێت : پاڵه‌وانیه‌تی جیهـانی ئیمـارات یه‌كێكه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ به‌هێزه‌كـان گرنگیه‌كی تایبه‌تی بۆمن هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بتوانم پله‌ی پێشه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنم پالیوراو ده‌بم بۆ ئۆلۆمپادی تۆكیۆ كه‌ له‌ سـاڵی 2020 به‌رێوه‌ دەچێت، كۆڤان ده‌شلێت له‌ پاڵه‌وانیه‌تی ئیمـارات یاریزانه‌ به‌نـاوبانگه‌كـانی جیهـان تێدا به‌ژدارده‌بن، كێبركێیه‌كی به‌هێزده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنـانی مه‌دالیه‌ی زێر، كۆڤان حه‌سه‌ن ئه‌وه‌ش دوپاتكرده‌وه‌ له‌ هه‌ڵدانی ڕم یاریزانی چینی به‌نـاوی SUN Pengxiang هه‌وڵی شكـاندنی ریكۆردی من ده‌دات كه‌یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ لێهاتوه‌كـانی هه‌ڵدانی ڕم، یاریزانه‌ چینیه‌كه‌ له‌ پاراڵمپیكی له‌نده‌نی 2017 زۆر نزیك بوو ئه‌و ریكۆرده‌ی من بشكینێت كه‌ هه‌شت سـاڵه‌ به‌نـاوی خۆمه‌وه‌یه‌، هـاویشتنی ئه‌و له‌ هه‌ڵدانی ڕم 42.14 م، بوو توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام نه‌ی توانی ریكۆكرده‌كه‌ی من بشكێنیت كه‌ 42.85 مه‌تره‌، كۆڤان حه‌سه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌نجـامه‌ خراپه‌ی كه‌ له‌ پاراڵمپیكی له‌نده‌نی 2017 كه‌ پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنـا ده‌ڵێت به‌هۆی پێكـانه‌وه‌، وه‌ له‌ رووی ده‌رونیه‌وه‌ باش نه‌بووم بۆیه‌ نه‌م توانی پله‌كـانی پێشه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنم، به‌ڵینی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌م هه‌ر كـاتێك هه‌ر یاریزانێك ریكۆری من بشكێنێت له‌ هه‌ڵدانی ڕم دووباره‌ بیشكێنمه‌وه‌ و به‌نـاوی خۆمی بكه‌مـه‌وه‌ .
مـاوه‌ته‌وه‌ بیڵێین ریكۆره‌جیهـانیه‌كـانی كۆڤان حه‌سه‌ن له‌ هه‌ڵدانی ڕم بێ ڕكابه‌ر بوو وه‌ خـاوه‌ن 120مه‌دالیه‌ی جۆراوجۆره‌ .
( یه‌كه‌م ریكۆرد كه‌شكاندی 42.61 سـم ) بوو، پاشـان له‌ پـاڵه‌وانیه‌تی چیك به‌خۆی ریكۆردی خۆی شكـاند گه‌یـاندیه‌ ( 42.76 سم )، كۆڤان حه‌سه‌ن له‌ پارائۆڵمپیكی ریۆ2016 له‌ هه‌ڵدانی ڕم مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا و به‌ هاوێشتنی 42.85 مه‌تر جارێكی تر ریكۆردی جیهانیی خۆی شكانده‌وه، كه‌ 8 سـاڵه‌ ئه‌و ریكۆرده‌ به‌نـاوی خۆیه‌تی

 

سانی ناسح - هەولێر
.

© 2017 Hawler