تشرینی دووەم 19, 2019

ڕاشفۆرد: لیڤەرپوول شایانی خاڵی یەكسانبوونەكە نەبوو

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

ڕاشفۆرد: لیڤەرپوول شایانی خاڵی یەكسانبوونەكە نەبوو
ماركۆس راشفۆرد، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد، دووپاتی كردەوە كە یانەی لیڤەرپوول، شایانی بەدەستهێنانی ئەو خاڵە نەبوو، كە لە ئەنجامی یەكسانبوونی هەردوو یانەوە بە دەستی هێنا.
ئەو یاریزانەی مان یوو، ئەوەی خستە روو، كە یانە ئینگلیزییەكەی پێشەنگی خولەكە، شایانی خاڵی یەكسانبوون نەبووە و ئەوان شایانی بردنەوە و سەركەوتن بوو.
ئەو یاریزانە روونی كردووەتەوە، كە لیڤەرپوول لەو ئاستە باشەدا نەبووە تا شایانی خاڵێك بێ.
ڕاشفۆرد، ئەوەیشی وتووە: ئێمە شایانی سێ خاڵی یارییەكە بووین، پێم وا نییە ئەوان ئاستێكی وەهایان هەبووبێ كە شایان بە یەكسانبوون بێ، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە، ئێمە چەندان هەلمان لە دەست دا، نەبردنەوەی ئەو سێ خاڵە، كەمێك بێهیوای كردین، هیوامان وایە یاریی داهاتوو سەركەوتن بە دەست بهێنین.
بۆ زانین، یاریی نێوان لیڤەرپوول و مان یوو، بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات، كە راشفۆرد گۆڵی مانچستەر و لالانا گۆڵی یەكسانیی لیڤەرپوولی لە دواخولەكەكانی یارییەكەدا تۆمار كرد.

گومان لەسەر چارەنووسی ڤاڵڤێردی لەگەڵ بەرشلۆنە دروست بووە
نیكۆ هۆگما، بەڕێوەبەری وەرزشیی یەكیەتیی تۆپی پێی هۆڵەندی، ئەوەی خستە روو، كە ڕۆناڵد كۆمانی ئەفسانەی تۆپی پێی هۆڵەندی، ئارەزوو و خواستی لەوەیە ئەركی راهێنەرایەتیی یانەی بەرشلۆنە بگرێتە ئەستۆ.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، روونی كردووەتەوە، كە نیكۆ هۆگمان، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس سپۆرت، ئەوەی خستووەتە روو، كە كۆمان مەرجی هەیە بۆ رۆییشتنی لە هۆڵەندا، لە دوای جامی نەتەوەكانی ئەورووپای 2020ـەوە، ئەویش تەنێ لەو بارەی ببێتە راهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ئەوەیش واتەی جێگرتنەوەی ئیرنستۆ ڤاڵڤێردییە.
رۆژنامە نزیكەكە لە یانەی بەرشلۆنەوە، ئاماژەی بەوە كردووە، كە كۆمان زۆر خواستی لە راهێنەرایەتیی یانەی بەرشلۆنەیە، بەڵام لە ئێستەدا ئەو كارە زۆر ئەستەمە، بە تایبەت كە بۆندی ڤاڵڤێردی لەگەڵ بەرشلۆنە تا ساڵی 2020ـە، لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی ماوەكەی لەلایەن یانەكەیەوە.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

© 2017 Hawler