حوزەیران 01, 2020

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

کلاسیکۆی نێوان بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید دواخرا

کلاسیکۆی ئەم مانگەی نێوان هەردوو یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا بەھۆێ کێشەی سیاسیەوە دواخرا.

بڕیار وابوو یاریەکە لە 2٦ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت بەڵام بەھۆی خۆپیشاندانەکانی شاری بەرشەلۆنە دژی حوکمەتی ئیسپانیادوای دەستگیرکردنینۆ سەرکردەی کەتەلۆنیا یارییەکە دوا دەخرێت.
ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵمەدرید ڕازی نەبوون بە گواستنەوەی یاریەکە بۆ مەدرید، ھەردوولاش لەسەر ئەوە ڕێککەوتن ئەگەر یەکێتی تۆپی پێی ئسپانیا ڕازی بێت یاریەکە لە ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا لە بەرشەلۆنە بەڕێوەبچێت.
بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕایگەیاند: بەھیچ شێوەیەک یانەکەی ڕازی نیە یاری کلاسیکۆی ئەم مانگە لە مەدرید ئەنجام بدرێت،ئەڵبەت یانەی بەرشلۆنە لە خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا لە ٢٣ ی ئەم مانگە کە دەکاتە ٣ ڕۆژ بەر لە وادەی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی یاری کلاسیکۆ، پێویستە بچێتە کۆماری چیک بۆ یاری کردن لەگەڵ یانەی سلڤیا براغا لە وڵاتی ناوبراو.
لە بایاننامەیەکدا کە ڕۆژی ھەینی بڵاو کرایەوە یانەکە ڕایگەیەند: ھیواخوازبوو یاریەکە لەکاتی خۆی ئەنجامدرابا چونکە ھەواداران و جەماوەری یانەکە زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕێێ ئەم یاریە گرنگە دەکەن.
شایەنی باسە ڕاھێنەری یانەی ڕیالمەدریدزەینەدین زێدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پرسیاری لێکرا دەربارەی دوا خرانی یاریەکە، لە وەڵامدا وتی ئێمە وەکو یانەی ڕیاڵمەدرید ئامادەین بۆ ئەنجامدانی یاریەکە لە ھەر ڕۆژێک کە بەرپرسانی وەرزشی دیاری بکەن.
لالیگا داواکاری دواخستنی یاریەکەی پێشکەش کردووە بەھۆی ئەو بارە نەخوازراوەی کە لە کەتەلۆنیادا ھەیە، سەرباری ئەمەش چاوەرواندەکرێت خۆپیشاندانی زیاتر لەڕۆژی یاریەکە ئەنجام بدرێت.
خۆپیشاندان و ئاڵۆزیەکانی نێوان خۆپشاندەران و پۆلیس لە ھەرێمی کەتەلۆنیای ئسپانیا پێنج ڕۆژی خایاندووە و بارێکی نائارامی لە ناوچەکە دروستکردووە.
ڕۆژی ھەینی سەدان ھەزار ھاوڵاتی کەتەلۆنی ڕژانە سەر شەقامەکان و ئاڵای سەبەخۆییان بەرزکردبووەوە، داوای ئازادیان بۆ سەرکردە بەند کراوەکن دەکرد، لە خۆپیشاندانەکانیشدا لایەنی کەم٩٦ ھاوڵاتی بریندار بوون.
ھەرێمی کەتەلۆنیا دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئیسپانیا و حوکمڕانیەکی مەیلە و سەربەخۆی ھەیە لە ئیسپانیا، لە یەکی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ھەڵبژاردنێکی سەرتاسەریان کرد بۆ وەرگرتنی ڕیفراندۆم لە ئیسپانیا، تێیدا ٤٣ لە سەدی ھاوڵاتیان بەژداریان کرد و ٩٠ لە سەدی بەژداربووان دەنگیان بە جیابوونەوە و ڕیفراندۆم دا.
نۆ لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە تاوانی بەشداریکردن لە ڕیفراندۆم دەستگیرکران و حوکمی ٩ بۆ ١٣ ساڵی بەندکردنیان لەسەر سەپێندراوە لە لایەن دادگای باڵای ئیسپانیا.

© 2017 Hawler