کانونی یەکەم 07, 2019

زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵا تا ئێستا تامی یه‌كه‌م بردنه‌وه‌یان له‌ خوله‌كه‌ نه‌كردووه‌

ئه‌مڕۆ پێنچشه‌مه‌ له‌ گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی عێراق، هه‌ولێر له‌ یاریگای یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداری یانه‌ی نه‌فت ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر (6)ـی ئیواره‌ به‌ڕیوه‌ده‌چێت، ئه‌م یارییه‌ بۆ هه‌ولێر تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، چونكه‌ به‌دوای یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له‌ وه‌رزی نوێدا ده‌گه‌ڕێت.

هه‌موورهه‌وڵی هه‌ولێرییه‌كان له‌م یارییه‌ بۆ سێ خاڵه‌كه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌كره‌م سه‌لمانی راهێنه‌ر نایه‌وێت بۆ سێیه‌م یاریی له‌ خوله‌كه‌ و دووه‌م یاریی له‌ نێو هانده‌رانی هه‌ولێر تامی سه‌ركه‌وتن نه‌كات.
پیكهاته‌كه‌ی پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد، گه‌ڕی رابردوو سێ پێكانیان هه‌بوو ئه‌وانیش، ناوه‌ڕاستكار شوان مامۆ، به‌ڵام ئێستا چه‌ند رۆژێكه‌ مه‌شقه‌كانی به‌ كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات، كه‌ ره‌نگه‌ بۆ یارییه‌كه‌ راهێنه‌ر وه‌ك كارتێك له‌ نیوه‌ی دووه‌ی یارییه‌كه‌ به‌كاریبهێنێت، جگه‌ له‌و هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ دانا عوسمان له‌ پێكان چاكبۆته‌وه‌ و بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌یه‌، به‌ڵام به‌رگریكار كامه‌ران محه‌مه‌د له‌ پێكانه‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌ و ناتوانێت بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌بێت.
هه‌ولێر، له‌ دوو یاریی رابردوو ته‌نها یه‌ك گۆڵی تۆمار كردووه‌، خاوه‌نی دوو خاڵه‌ و له‌ خانه‌ی چوارده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ دێت، نه‌فت خاوه‌نی بردنه‌وه‌یه‌ك و دۆڕانێكه‌، گۆڵێكی كردووه‌ گۆڵێكیشی لێكراوه‌، خانه‌ی نۆیه‌م به‌شییه‌تی.
له‌ كۆی 10 یاریی رابردووی نێوانیان هه‌ولێر پێنچ یاریی بردۆته‌وه‌، یانه‌ی نه‌فتیش ته‌نها دوو یاری بردۆته‌وه‌، سێ یارییش به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی هاتووه‌، پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد (15) گۆڵیان له‌و تیپه‌ كردووه‌ و نه‌فتیش (10) گۆڵی له‌ هه‌ولێر كردووه‌
دواین یاریی نێوانیان وه‌رزی رابردوو له‌ یاریگای فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌سه‌ركه‌وتنی نه‌فت به‌ ئه‌نجامی (2-0) كۆتایی هاتووه‌.

 

ئەسعەد ئیسماعیل- هەولێر

© 2017 Hawler