تشرینی یەکەم 16, 2019

ئه‌مڕۆ هه‌ولێر میوانداری تیپێك ده‌كات 8 ساڵه‌ تامی سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ری نه‌كردووه

ئه‌مڕۆ پێنچشه‌مه‌ كاتژمێر(6)ـی ئێواره‌، هه‌ولێر له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراقی بۆ وه‌رزی 2009 – 2020، له‌ یاریگای یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری، میوانداری نه‌وتی باشوور ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت له‌ یاریگای خۆی.

هه‌ولێر به‌سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ر ئه‌كره‌م سه‌لمان، خۆی بۆ ئه‌م خوله‌ ئاماده‌كردووه‌، گۆڕانكاری زۆریشی له‌ ریزه‌كانی ئه‌نجامداوه‌، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌ پارساڵ باشتر بێت، چونكه‌ وه‌رزی رابردوو دوای گۆڕینی دوو ده‌سته‌ی راهێنه‌ران ئینجا توانی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ خوله‌كه‌ و جێگیر كردنی له‌ ریزبه‌ندی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ ده‌یانه‌وێ شه‌ڕ له‌سه‌ر پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه‌، چونكه‌ یانه‌كانی به‌غدای پایته‌خت به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له‌ هه‌ولێر خۆیان بۆ خوله‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌.
هه‌ولێر 3 یاریریزانی پیشگه‌ری هێناوه‌ ئه‌وانیش (تیگانی بلعید)ـی به‌رگه‌ز تونسی ناوه‌ڕاستكاره، كه‌ ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌، (كریستۆڤه‌ر میندۆگا)ـی به‌ره‌گه‌ز كامیرۆنی، له‌ هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌براهام ئه‌سیدۆ، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی هه‌ولێر وه‌ك راهێنه‌ره‌كه‌یان پێشووتر ئاماژه‌ی پێكردووه‌ له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست ده‌بێت، ئه‌وه‌یش به‌هۆی پێكانی شوان مامۆ و دوورخستنه‌وه‌ی ئیبراهیم مۆرۆ به‌هۆی ڤایرۆسی جگه‌ره‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ری هێڵی ناوه‌ڕاستمان بكه‌ین.
نه‌وتی باشوور، به‌راهێنه‌رایه‌تی عادل ناسر، به‌هۆی بوونی داهاتێكی باشی یانه‌كه‌، توانیویه‌تی باشترین ئاماده‌كاری بۆ تیپه‌كه‌ی بكات، چه‌ند یاریزانێكی پیشه‌گه‌ریشی هه‌یه‌، له‌وانه‌(جاكۆب یۆمبی) كامیرۆنی، كه‌ له‌ ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات، (ئاده‌م عه‌بدولباست)ـی گانای له‌ هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات، یاریزان (دی سانتۆس) هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات.
هه‌ولێر(8) یاریی فه‌رمی له‌گه‌ڵ نه‌وتی باشوور ئه‌نجامداوه‌، هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه‌، چوار دۆڕان و چواریه‌كسان بوونی هه‌یه‌، له‌ مێژووی یارییه‌كانی (9) گۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌ لێكراوه‌ و (5) گۆڵیشی كردووه‌، هه‌ولێر چاوی له‌وه‌یه‌ یه‌كه‌م یاریی له‌ خوله‌كه‌ و له‌و تیپه‌ش بباته‌وه‌، ئه‌و گرێكوێره‌یه‌ی حه‌وت ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌یه‌تی بیكاته‌وه‌، زه‌ردپۆشه‌كانی هه‌ولێر خاوه‌نی چوار نازناوی خولی عێراقین‌، یه‌كه‌م نازناویشی له‌گه‌ڵ ئه‌كره‌م سه‌لمانی راهێنه‌ری ئێستای بووه‌، كه‌ته‌مه‌نی 70 ساڵه، هه‌ولێر له‌ 1968 دامه‌زراوه‌، وه‌رزی رابردووش یانه‌ی شورته‌ توانی نازناوی خولی نایابی عێراقی بباته‌وه‌.‌

 

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر

© 2017 Hawler