تشرینی یەکەم 16, 2019

سێكوچكه‌ی لیڤه‌رپوول مه‌ترسیدارترینن

ره‌نگه‌ كه‌م كه‌س به‌ر له‌ هاتنی یۆرگن كلۆپ بیری له‌وه‌ كردبێته‌وه‌ سێ یاریزانی هێرشبه‌ری لیڤه‌رپول له‌ باشترینه‌كانی جیهان بن، هێڵێكی ئاگرینی ئه‌ورووپا، واته‌ سادیۆ مانێ، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و رۆبێڕتۆ فیرمینیۆ، به‌ڵام ئێستا ئه‌م سێ یاریزانه‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك مه‌ترسین، واته‌ سێینه‌ی ئاگرینی ئێستای جیهانی تۆپی پێن.
سێینه‌یه‌ك كه‌ هه‌ر كام له‌م یاریزانانه‌ ده‌توانێت به‌ ته‌نیا گۆڵ تۆمار بكات و هێڵێ به‌رگری باشترین یانه‌كانی جیهان بشێوێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌م سێ یاریزانه‌ له‌و كاته‌وه‌ له‌ لیڤه‌رپول به‌ یه‌كه‌وه‌ یاری ده‌كه‌ن، ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كی باشیان تۆمار كردووه‌.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری كه‌ له‌ ساڵانی به‌ر له‌ هاتنی بۆ لیڤه‌رپول یاریزانێكی ئاسایی بوو و ته‌نانه‌ت له‌ زۆر یاریدا یاریزانی یه‌ده‌گ بوو، دوای هاتنی بۆ لیڤه‌رپول 111 یاری ئه‌نجام داوه‌ و له‌م یاریانه‌شدا 106 گۆڵ و پاسی تۆمار كردووه‌.
 رۆبێرتۆ فێرمیمیۆی به‌ڕازیلی كه‌ به‌ر له‌وه‌ی بێته‌ لیڤه‌رپول، له‌ بۆندزلیگا و یانه‌ی هۆفنهایم یاری ده‌كرد و دوای هاتنی بۆ لیڤه‌رپول له‌ 199 یاریدا 119 گۆڵ و پاسی تۆمار كردووه‌. سادیۆ مانێش دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساوتهێمپتۆنه‌وه‌ بۆ لیڤه‌رپول هات، له‌ كۆی 129 یاریدا 88 گۆڵ و پاسی هه‌بووه‌.
ئه‌م سێ یاریزانه له‌م وه‌رزه‌شدا تا ئێسته‌ ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كردووه‌ و لیڤه‌رپولیان دوو جار گه‌یاندووه‌ته‌ یاری كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان. سه‌ڵاح له‌ له‌ یه‌كه‌م یاری ئه‌م وه‌رزه‌شدا و له‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌رانبه‌ر به‌ نوریچ گۆڵێكی تۆمار كرد. ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ سێیه‌م یاریشدا دوو گۆڵی له‌ ئه‌رسناڵ تۆمار كرد و له‌ هه‌فته‌ی پێه‌نجه‌میشدا تاكه‌ گۆڵێكی به‌رانبه‌ر به‌ نیوكاسڵ لێدا.
مانێ‌ یه‌كه‌م گۆڵی خۆی له‌ هه‌فته‌ی دووه‌م و به‌رانبه‌ر به‌ ساوتهمپتۆن تۆمار كرد. ئه‌و له‌ هه‌فته‌ی چواره‌م و به‌رانبه‌ر به‌ برێنلی گۆڵێكی دیكه‌ی لیدا و له‌ یاری رۆژی شه‌ممه‌ به‌رانبه‌ر به‌ نیوكاسلیش دوو گۆڵی تۆمار كرد.
فێرمینیۆی به‌ڕازیلیش گۆڵێكی له‌ دووه‌م هه‌فته‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ ساومهێتۆن لێدا و تاكه‌ گۆڵێكی دیكه‌ له‌ هه‌فته‌ی چواره‌م و له‌ برێنلی تۆمار كرد. سێینه‌ ئاگرینه‌كه‌ی كه‌ له‌ وه‌رزی رابردوو براوه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا بوون، ئه‌م وه‌رزه‌ش قۆڵی خۆیان له‌ گۆڵكردن هه‌ڵماڵیوه‌ و پێ ناچێت وازوو ئه‌م سێكوچكه‌یه‌ له‌ گۆڵكردن بكه‌ون.

 

محەمەد شهەدی- هەولێر

© 2017 Hawler