تشرینی دووەم 15, 2019

قۆناغی کۆتایی خولی بالەی بژاردەی یانە نایابەکانی کچان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

بەبەشداری ٦ یانەی نایاب لە شاری دهۆک قۆناغی کۆتایی خولی بالەی نایابی کچانی کوردستان بەڕێوەدەچیت، قۆناغی دووەمی خولەکە لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا و دوای ڕکەبەرییەکی زۆری یانەکان، یانەکانی (پێشمەرگەی سلێمانی، ئافرۆدێت، کۆیە، دەربەندیخان، سەنحاریب، ئەکاد) گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و هەر شەش یانەکە کێ بڕکێی بەدەستهێنانی ناسناوەکە دەکەن، یارییەکان بۆ ماوەی ٥ڕۆژ لە هۆڵی یانەی سەنحاریب بەڕێوەدەچن.

قۆناغی کۆتایی بالەی کچان
دوای تەواو بوونی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی کوڕان کە یارییەکانی لە شەقڵاوە بەڕێوەچوون، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ نۆیەمین جار بووە پاڵەوان، فیدراسیۆنی تۆپی بالەی کوردستان بڕیاریدا قۆناغی کۆتایی بژاردەی کچان بەبەشداری ٦ یانە لەشاری دهۆک بەڕێوەببات و یارییەکانیش بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام دەبن و پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی بالەی کچان ئاشکرا دەبێت.

خشتە و کاتی سەرجەم یارییەکان بەم شێوەیە دەبێت
ڕۆژانە و لە سێ کاتی جیاوازدا یارییەکانی لە هۆڵی یانەی سەنحاریب بەرێوەدەچن، یارییەکانی خولەکەیش بۆماوەی پێنج ڕۆژ و تا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبن، دواتر لە مەڕاسیمێکدا خەڵتی براوە بەسەر یانە سەرکەوتووکان دابەش دەکرێت.
یارییەکانی ڕۆژی یەکەم:
پێشمەرگەی سلێمانی ـ دەربەندیخان 3 ئێوارە
 ئافرۆدێت ـ کۆیە ٤:٣٠ ـی ئێوارە
 ئەکاد ـ سەنحاریب ٦ـی ئێوارە
یارییەکانی ڕۆژی دووەم:
دەربەندیخانـسەنحاریب 3 ئێوارە
کۆیە ـ ئەکاد٤:٣٠ـی ئێوارە
پێشمەرگەی سلێمانی ـ ئافرۆدێت ٦ـی ئێوارە
یارییەکانی ڕۆژی سێیەم:
ئافرۆدێت ـ دەربەندیخان 3 ئێوارە
ئەکاد ـ پێشمەرگەی سلێمانی ٤:٣٠ـی ئێوارە
سەنحاریب ـ کۆیە٦ ی ئێوارە
یارییەکانی ڕۆژی چوارەم:
دەربەندیخان ـ کۆیە 3 ئێوارە
پێشمەرگەی سلێمانی ـ سەنحاریب٤:٣٠ـی ئێوارە
ئافرۆدێتـ ئەکاد٦ ی ئێوارە
یارییەکانی ڕۆژی پێنجەم:
ئەکاد ـ دەربەندیخان 3 ئێوارە
سەنحاریبـ ئافرۆدێت ٤:٣٠ـی ئێوارە
کۆیە ـ پێشمەرگەی سلێمانی ٦ـی ئێوارە

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler