ئەم پەڕەیە چاپ بکە

خولی نایابی تازەپێگەیشتوانی کوردستان لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە و چەند یانەیەکیش رکەبەری دەکەن

خولی نایابی تازەپێگەیشتوانی کوردستان بەبەشداری ١٣ یانە بەڕێوەدەچێت و یانەکانیش بە شێوازی خول و بە یەک قۆناخ یاری دەکەن، دوای بەڕێوەچوونی نۆ گەڕیش ڕکەبەرییەکی بەهێز لە نێوان یانەکان هەیە و یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر و زاخۆ و دهۆک ژمارەی خاڵەکانیان لە یەکەوە نزیکە و ڕکەبەری بوون بە پاڵەوان بوون دەکەن، سێ گەڕیش ماوە تەنیا یانەی هەولێر نەبێ کە یارییەکی زیاتر ئەنجامداوە.

سێ گەڕی یارییەکان ماوە
خولی نایابی تازەپێگەیشتوانی کوردستان ئەم وەرزە بەبەشداری ١٣ یانە بەڕێوەدەچێت کە یارییەکانی بەشیوازی خول و بە یەک قۆناخ بەڕێوەدەچێت، شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکەیش بەجۆرێکە هەر یانەیەک یارییەک لە یاریگەی خۆی ئەنجامدەدات و یارییەکیش لەدەرەوەی یاریگەی خۆی دەکات لە هەر گەڕێکیش یەک یانە چاوەڕوان دەبێت و یاری ناکات.
تاکو ئێستا نۆ گەڕی یارییەکان بەڕێوەچووە و یانەکانی یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر و زاخۆ و دهۆک ژمارەی خاڵەکانیان لە یەکەوە نزیکە و ڕکەبەری بوون بە پاڵەوان دەکەن
لە دواین گەڕدا پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریەکی بەهێزدا لە یانەی هە+ولێری بردەوە و پێشەنهی یانەکانی لێوەرگرت، پێشمەرگە یارییەکی کەمتر لە هەولێر ئەنجامداوەو چانسی بوون بە پاڵەوان بوونی زیاترە.
هەروەها یانەکانی دهۆک و زاخۆیش سەرکەوتن بەسەر زانکۆی جیهان و ئارارات و خۆیانگەیاندە لوتکەی ڕکابەریکردن لەسەر ناسناوەکە و لە چەند گەڕی داهاتوو ناسنامەی پاڵەوانی خولەکە ئاشکرا دەبێت.
ئەنجامی یارییەکانی گەڕی نۆیەم:
جیهان – برایەتی (سفر- ٥)
ئارارات – زاخۆ (١- ٥)
ئاشتی – دەربەندیخان (٦- سفر)
هەولێر – پێشمەرگەی سلێمانی (سفر-٢)
دهۆک – زانکۆی جیهان (٢-سفر)
پێشمەرگەی هەولێر –سیروانی نوێ (٣-٢)

ڕیزبەندی یانەکان تاکو یارییەکانی گەڕی نۆیەم:
١- پێشمەرگەی سلێمانی ٢٠ خاڵ
٢- هەولێر ١٢٠ خاڵ
٣- زاخۆ ١٧ خاڵ
٤- دهۆک ١٧ خاڵ
٥- پێشمەرگەی هەولێر ١٦ خاڵ
٦- برایەتی ١١ خاڵ
٧- ڕزگاری ١٠ خاڵ
٨- سیروانی نوێ ٩ خاڵ
٩- ئارارات ٨ خاڵ
١٠- دەربەندیخان ٨ خاڵ
١١- ئاشتی ٦ خاڵ
١٢- جیهان ٤ خاڵ
١٣- زانکۆی جیهان ٣ خاڵ

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر