تشرینی دووەم 14, 2019

سبەی خولی لاوانی پلە یەکی کوردستان کۆتایی دێت

سبەی دووشەممە، دوایین گەڕی یارییەکانی خولی پلەیەکی لاوانی کوردستان بە ڕێوە دەچن و خولەكە کۆتایی دێت.

بڕیارە لە دواگەڕدا، نۆ یاری بەڕێوە بچن، دوای بەڕێوەچوونی شەش گەڕ یانەکانی یانەکانی ئاڵا و سیروانی شارەزوور گەیشتنیان بە خولی نایابی لاوان مسۆگەر کردووە و تەنیا یەک یانە ماوە لە کۆمەڵەی دووەم و لە گەڕی کۆتایدا ناسنامەی ئەو یانەیەیش ئاشکرا دەبێت و ڕکەبەرییەکە لە نێوان ٤ یانەدا دەبێت.

یەک گەڕی یارییەکان ماوە
خولی پلەیەکی لاوانی کوردستان ئەم وەرزە بەبەشداری ٢١ یانە بەڕێوەدەچێت کە بەسەر ٣ کۆمەڵەدا دابەشکراون و هەر کۆمەڵەیەک لە ٧ یانە پێکهاتووە، شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکەیش بەشێوەی خول و بە یەک قۆناغ دەبێت و هەر یانەیەک ٦ یاری ئەنجامدەدات، خاوەنی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکان ڕاستەوخۆ دەگەنە ڕیزی لاوانی یانە نایەبەکان.
تاکو ئێستا شەش گەڕی یارییەکان بەڕێوەچووە و یانەی سیروانی شارەزوور لە کۆمەڵەی سێیەم و یانەی ئاڵا لە کۆمەڵەی یەکەم گەیشتنیان بە ڕیزی یانە نایابەکان مسۆگەر کردووە.
سبەی لە دواین گەڕدا یانەکانی کۆیە، دەروازە و خاک و ئاشتی لە کۆمەڵەی دووەمدا ڕکابەری لەسەر دواین بلیتی سەرکەوتن بۆ ڕیزی لاوانی یانە نایەبەکان دەکەن و یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم لوتکەو ئاگرین دەبن، لە هەرسێ کۆمەڵەیشدا یانەکانی ئاڵا و چەمچەماڵ و ڕزگاری شەش یاری خۆیان ئەنجامداوەو لە دواین گەڕدا چاوەڕوان دەبن، یارییەکانی تریش کەمتر گرنگیان دەبێت و تەنیا بۆ تەواوکردنی خولەکە دەبێت.

خشتەی یارییەکانی گەڕی حەوتەم:
کۆمەڵەی یەکەم:
زانکۆی جیهان – ئاسۆ
سۆران – جیهان
برایەتی – شەقڵاوە
ئاڵا چاوەڕوانە
کۆلەڵەی دووەم:
دەروازە – کۆیە
خاک – سۆلاڤ
ئاشتی – ڕانیە
چەمچەماڵ چاوەڕوانە
کۆمەڵەی سێیەم:
هەڵەبجەی شەهید – دەربەندیخان
سیروانی شارەزوور – سەیدسادق
کفری – بەختیاری
ڕزگاری چاوەڕوانە

ڕیزبەندی یانەکان تاکو یارییەکانی گەڕی شەشەم:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-ئاڵا ١٤ خاڵ
٢- سۆران ١٠ خاڵ
٣- شەقڵاوە ٩ خاڵ
٤- برایەتی ٧ خاڵ
٥- جیهان ٦ خاڵ
٦- زانکۆی جیهان ٢ خاڵ
٧- ئاسۆ ١ خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١-کۆیە ١١ خاڵ
٢- خاک ١٠ خاڵ
٣- ئاشتی ٩ خاڵ
٤- دەوازە ٩ خاڵ
٥- ڕانیە ٦ خاڵ
٦- سۆلاڤ ٤ خاڵ
٧- چەمچەماڵ ٣ خاڵ
کۆمەڵەی سێیەم:
١-سیروانی شارەزوور ١٣ خاڵ
٢- دەربەندیخان ٨ خاڵ
٣- سەیدسادق ٧ خاڵ
٤- هەڵەبجەی شەهید ٧ خاڵ
٥- کفری ٧ خاڵ
٦- بەختیاری ٧ خاڵ
٧- ڕزگاری ١ خاڵ

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler