ئەیلول 20, 2019

یانه‌ی زاخۆ به‌رده‌وامه‌ لە خۆڕێكخستنەوە و‌ بردنی یاریزان بۆ ریزەكانی

یانه‌ی زاخۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایابی عێراقی له‌ ئێستادا خه‌ریكی ریكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یه‌تی و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی نوێ ئه‌نجام ده‌دات، چه‌ند یاریزانێكی له‌ یانه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێر اق بۆ ریزه‌كانی گواستۆته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی جارێكیتر بۆ ریزی پله‌ یه‌كه‌كان دانه‌به‌زێت.
زاخۆ به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌ك ته‌نها هه‌شت یاریزانی بۆ ریزه‌كانی گواستبۆوه‌، به‌ڵام دواتر جگه‌  هیشام محه‌مه‌دی یاریزانی پێشووی عێراقی، كه‌ وه‌ك یاریده‌ه‌ری راهێنه‌ره‌ لیبیه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرد، یانه‌كه‌ی سه‌رسنوور گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ واژۆكرد، له‌وانه‌ یاریزانان(عه‌لی كازم) به‌رگری باڵی چه‌پ، كه‌ پێشووتر یاریی بۆ یانه‌كانی نه‌فتی ناوه‌ڕاست و نه‌جه‌ف و هه‌ڵبژاره‌ی ئۆڵۆمپی عێراق كردووه‌، یاریزان (حاته‌م زێدان) كه‌ یاریزانێكی لێهاتووه‌ له‌هێڵی ناوه‌ڕاست بۆریزه‌كانی گواستۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژاره‌ی عێراق(سه‌لام شاكر) په‌یوه‌ندی به‌ زاخۆوه‌ كرد، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یه‌، جگه‌ له‌مانه‌ش یانه‌ سپی و سوور پۆشه‌كه‌ی كورستان له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی لیبی به‌ناوی (عه‌بدولحه‌فیز ئاربیش) رێكه‌وتووه‌.
زاخۆ هه‌وڵیداوه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی خۆی و كوڕانی شاره‌كه‌ رێكبكه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌تا گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان (دلۆڤان سالح و عمر عه‌بدوڵا و ره‌مه‌زان سدیق) نوێكردۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئاماده‌كاری نوێنه‌ره‌كه‌ی بادینان بێت بۆ خولی نایابی عێراقی ژماره‌یه‌كی قووڕسی خوله‌كه‌ ده‌بێت.
زاخۆ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1987 دامه‌زراوه‌، له‌ 2003، بۆ یه‌كه‌مجار بۆریزی نایابی عێراقی سه‌ركه‌وت، به‌ڵام ئه‌مه‌ سێیه‌م جارییه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نایاب، واتا نه‌یتوانیوه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌ ریزی نایابی عێراقی بمێنێته‌وه‌، به‌ڵامئه‌مساڵ  دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناخی پاڵاوتنه‌كان له‌ ركابه‌رییه‌كی توند توانی به‌سه‌ر یانه‌ی سناعه‌ی به‌غدا سه‌ربكه‌وێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ نایابی عێراقی، ئێستا نایه‌وێت هه‌مان سیناریۆی به‌سه‌ردا دووباره‌بێته‌وه‌ جارێكیتر دابه‌زێته‌وه‌، زاخۆ هاوشانی هه‌ولێر وه‌ك دوو یانه‌ی نوێنه‌ری كوردستان، ركابه‌ری وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراقی ده‌كه‌ن، چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته‌ پارێزگاری دهۆك به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی زاخۆ بۆ ریزی نایابی عێراقی له‌ دیوانی خۆی خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌سه‌ر یانه‌كه‌ و یاریزانه‌كان دابه‌شكرد.

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر

© 2017 Hawler