ئاب 26, 2019

پایسکلسواری شەوانە لە هەولێر بەڕێوە چوو

بە بۆنەی دەستپێکردنی کاری تیمی پایسکلسواری هەڵۆ (گرووپی شاخەوانیی ‌‌هەڵۆ) رێپێوانێکی پایسکلسواری لە شاری ھەولێری پایتەخت بە بەشداری هەندێک لە شاخەوانان و سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان و بەرپرسی ناوەندی ھەولێری فیدراسیۆن بە ڕێوە چوو. مەبەست لەم چالاکییە، ھاندانی دانیشتوانی ھەولێر بۆ وەرزشکردن لە پێناو تاک و کۆمەڵگەیەکی سەلامەت لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە.
تیمی پایسکلسواری هەڵۆ بۆ ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی لە کویستانەکان بە شێوەی ئاف-رۆد کار دەکات و بوارێکی تر لە وەرزشەکانی پەیوەست بە شاخ بۆ ئارەزوومەندان دەکاتەوە.
فیدارسیۆنی شاخەوانیی کوردستان وێڕای هاندان و دەستخۆشی و ماندوونەبوونیان، داوا لە گرووپەکانی تر، وەرزشوانان و بە تایبەت شاخەوانانی ئارەزوومەندی ئەم چالاکییانە دەکات، کە سەرنجی زیاتر بدەنە ئەم بوارانە کە کاریگەریی زۆری لە سەر سەلامەتی و شادیی تاکی نێو کۆمەڵگە و تەنانەت ئامادەیی جەستەییان بۆ کاری شاخەوانیی پێشکەوتوو هەیە.

© 2017 Hawler