ئاب 26, 2019

کچانی هەڵەبجە بوونە پاڵەوانی خولی باسکەی لاوانی یانەکانی کوردستان

بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ لە هۆڵی ئەکاد لە شارۆچکەی عەنکاوە خولی باسکەی لاوانی کچانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، خولەکە بەبەشداری ٥ یانە ئەنجامدرا و کچانی هەڵەبجە بوونە پاڵەوان و ئافرۆدێتیش پلەی دووەمی بەدەستهێنا، ئەمە چوارەمین چالاکی فیدراسۆنی باسکەی کوردستان بوو، لە دوای هەریەک لە خولەکانی نایابی کوڕان و پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی پارێزگاکانی کوردستان و خولی نایابی کچان، بە گوتەی بەرپرسانی فیدراسدۆنەکەیش تا کۆتایی ئەمساڵ ٣ چالاکی تریش بەڕێوەدەبەن.

تا کۆتایی ساڵ چالاکی تریش بەڕێوەدەبەن
دەربارەی خولەکەیش لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی هەولێر (عەبدولعەزیز جەوهەر) ئەمینداری دارایی فیدراسیۆنی باسکەی کوردستان گوتی: دوای قەیرانی دارایی فیدراسیۆنی باسکەی کوردستان دەستی بەکاروچالاکیەکانی کردۆتەوە و ئەمە چوارەمین چالاکیە دوای گەڕانەوەی مینحە یەکێ تیە وەرزشیەکان ئەنجامی دەدەین، ئەم خولەیش لە ٥ یانە پێک دێن و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕکەبەرییەکانی خولەکە لە هۆڵی یانەی ئەکاد لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.
 عەزیز جەوهەر داوای لە یانەکانی کوردستانیش کرد کە هاوکارییان بکەن و تیپی تۆپی باسکە لەسەر هەموو ئاستەکان دابنێن بە تایبەت یانەکانی دایک، چونکە ئەگەر گرنگی بە یاری باسکە نەدەن ئەوە ئاستی ئەو یارییەش بەرەو لاوازی و نەمان دەچێت.
هێمای بۆ ئەوەیش کرد کە ئەوان لەچالاکیەکانیان بەردەوام دەبن و تا کۆتایی ئەمساڵ سێ چالاکی تر ئەنجامدەدەن، کە بریتین لە خولی پلە یەکەکانی کوردستان و خولی تازەپێگەیشتوانی کچان و خولی لاوانی کوڕان.

ئەنجامی سەرجەم یارییەکانیش بەم شێوەیە بوو:
هەڵەبجە - ژیما (٥٨ – ١٥)
ژیما - ئافرۆدێت (٢٦ – ٥١)
سەنحاریب - ژیما (١٦ – ٤٥)
ئەکاد - ژیما (٦٤ – ٣٥)
ئافرۆدێت – سەنحاریب (٥٧ – ٢٠)
ئافرۆدێت – سەنحاریب (٥٧ – ٢٠)
سەنحاریب – هەڵەبجە (سفر – ٣٥)
ئەکاد – هەڵەبجە (٣١ – ٤٨)
ئەکاد – سەنحاریب (٤٥ – ١٥)
یاری کۆتایی:
هەڵەبجە – ئافرۆدێت (٣٠ – ٢٥)
بەم ئەنجامەیش یانەی هەڵەبجەی شەهید توانی لەسەرجەم یارییەکان سەرکەوتوو بوو بەبێ دۆڕان بووە پاڵەوان و یانەی ئافرۆدێتیش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler