ئاب 26, 2019

به‌ربژێرانی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری 2019 ئاشكرا كران

به‌ فه‌رمی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ناوی 10 به‌ربژێری بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (زه‌ بێست)ـی 2019 تایبه‌ت باشترین راهێنه‌ری جیهان ئاشكرا كرد.

به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ر.
 1ـ یۆرگن کلۆپی ڕاھێنەری لیڤەرپوولی ئینگلیزی، ٢ـ  مارسیلۆ گالاردۆی ڕاھێنەری ڕیڤەرپلەیتی ئه‌رژه‌نتینی، 3ـ ڕیکاردۆ گارێکای ڕاھێنەری ھەڵبژرادەی پیرۆ، 4ـ  تیتی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی بەرازیل، 5ـ پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری مانچێستەر سیتی،  6ـ ماورسیۆ پۆچتینۆی ڕاھێنەری تۆتنھامی ئینگلزی، 7ـ دیدی دیشامپی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی فەڕەنسا، 8ـ فێرناندۆ سانتۆسی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی پورتوگال،  
9ـ ئێریک تێن ھاگی ڕاھێنەری ئایاكسی ھۆڵەندی،  10ـ  جەمال بڵمازی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی جەزائیر.
فیفا له‌ بڵاوكراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ رۆژی 23/9/2019 له‌ مه‌راسیمێكدا ناوی له‌ شاری ملانۆی ئیتاڵیا ناوی براوه‌كانی خه‌ڵاتی زه‌ بێست تایبه‌ت به‌ باشترین راهێنه‌ر و باشترین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی خانمان و پیاوان راده‌گه‌یه‌ندرێت.

 

ئەسعەد ئیسماعیل- هەولێر

© 2017 Hawler