کانونی یەکەم 13, 2019

ساڵى 2019 بووه‌ سه‌كۆیه‌ك بۆ نماییشی پاڵه‌وانه‌كان

له‌ماوه‌كانى ڕابردوو له‌سه‌رجه‌م كيشوه‌ره‌كان، پاڵه‌وانه‌كانى ساڵى 2019ـى كيشوه‌ركان به‌دياركه‌وتن، له‌ ئاسيا و ئه‌ورووپا و ئه‌فريقيا و ئه‌مريكاى باشوور و باكوور كه‌ دواين پاڵه‌وانيه‌تيش جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌فريقيا بوو، كه‌ هه‌وادارانى وه‌رزشى له‌سه‌رانسه‌رى دنيا بينه‌رى بوون.

به‌ڕازيل به‌ڕازيله‌
 ئه‌و ڕۆژه‌ى به‌رازيليه‌كان به‌ هه‌موو جيهانيان گوت گه‌وره‌كان نه‌خۆش ده‌كه‌ون به‌ڵام نامرن.
به‌ڕازيل به‌ناونيشانى جامى كوپا ده‌كه‌ينه‌ سه‌ره‌تايه‌ك بۆ هه‌ستانه‌وه‌ چوونه‌ ناو پاڵه‌وانيه‌تى كوپا ئه‌مريكا، وه‌كو ڕێكخه‌رى پاڵه‌وانيه‌تيه‌كه‌ و به‌پاڵپشتى جه‌ماوه‌ر پاڵێوراوى يه‌كه‌مبوون بۆ به‌ده‌ستهينانى ناسناوه‌كه‌.
هه‌ڵبژارده‌ى به‌رزيل له ‌قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان توانى بپه‌ڕێته‌وه‌ له‌سه‌ر پشتى هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانى ڤه‌نزويلا و پيرۆ و بۆليڤيا به‌كۆكردنه‌وه‌ى 7 خاڵ و يه‌كه‌مى گرووپه‌كه‌ى سه‌ركه‌وت ته‌نيا له‌گه‌ڵ ڤه‌نزويلا يه‌كسان بوون به‌بێ گۆل.
له‌يارى قۆناخى هه‌شتدا ڕووبه‌ڕووى هه‌ڵبژارده‌ى پارگواى كه‌له‌ره‌ق بۆيه‌وه‌، دواى 90 خوله‌ك يارييكردن يه‌كسانبوون به‌بێ گۆل دواتر به‌لێدانى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌خالى سزا سامپاى به‌ڕازيل براوه‌ بوو به‌ئه‌نجامى 4-3 سه‌ركه‌وت بۆ پێشكۆتايى كه‌ له‌وێش هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتين له‌چاوه‌ڕوانى به‌ڕازيل بوو بۆ يارييه‌كى كلاسيكۆى گه‌وره‌ى جيهانى به‌تاموچێژێكى ئه‌مريكاى باشوور.
هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازيل له‌ يارييه‌كه‌ ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌شكرد به‌ڵام به ‌بۆچوونى ئه‌رجه‌نتينه‌كان له‌م يارييه‌دا به‌ هاوكارى و هه‌له‌ى ناوبژيوان به‌رازيل خۆى گه‌يانده‌ ياريى كۆتايى.
به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت به‌رازيل له‌سه‌ر حسابى تانگۆى ئه‌رجه‌نتين به‌ دوو گۆلى خاوێن خۆى گه‌يانده‌ ياريى كۆتايى كه‌ له‌ دواى جامى كيشوه‌ره‌كانى ساڵى 2013 يه‌كه‌مجار بوو‌ ده‌گاته‌وه‌ به‌ياريى كۆتايى.
له‌ياريى كۆتاييدا هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازيل رووبه‌ڕووى ئه‌سپى ڕه‌شى پاڵه‌وانيه‌تيه‌كه‌ بۆيه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌ى پيرۆ بوو، كه‌ له‌ قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كانيش ڕووبه‌ڕووى يه‌كتر يارييان كردبوو كه‌ به‌رازيل له‌ يارييه‌كه‌ يه‌كێك له‌ باشترين يارييه‌كانى خۆى به‌رانبه‌رى ئه‌نجامدا به‌ پێنج گۆلى بێ وه‌ڵام يارييه‌كه‌ى برده‌وه‌.
دوباره‌ له‌ ياريى كۆتاييدا هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازيل به‌ پێشكه‌شكردنى ئاستيكى به‌رز به‌ 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌سهێنا، كه‌ بووه‌ ناسناوى 9يه‌مى له‌مێژووى ئه‌م پاڵه‌وانيه‌تيه‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى بووه‌ جێگاى سه‌رسوڕمانى چاودێرانى وه‌رزشى پێشكه‌شكردنى ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى دانى ئه‌لڤێشى ته‌مه‌ن 36 ساڵ كه‌ به‌شێوه‌يه‌ك ياريى ده‌كرد وه‌كو ياريزانێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵى بوو، هه‌ر بۆيه‌ خه‌ڵاتى باشترين ياريزانى پاڵه‌وانيه‌تيه‌كه‌ى پێدرا.
بۆ زانيين ئه‌مه‌ پێنجه‌م جاره‌ وڵاتى به‌رزايل ئه‌م پاڵه‌وانيه‌تيه‌ رێكده‌خات هه‌ر پێنج جاره‌كه‌ش له‌ناو خاكى خۆى ناسناوه‌كه‌ى بردووه‌.


پورتوگال پاڵه‌وانى خولێكى نوێى ئه‌وڕووپا
 بۆ يه‌كه‌مجار پاڵه‌وانيه‌تێكى نوێ له‌سه‌ر خاكى ئه‌وڕوپيه‌كان به‌ڕێوه‌چوو به‌ناوى پاڵه‌وانيه‌تى خولى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وڕوپا، پاڵه‌وانه‌كه‌شى هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال بوو.
ئه‌م پاڵه‌وانيه‌تيه‌ كه‌ بۆيه‌كه‌مجاره‌ ده‌كرێته‌وه‌ ته‌نيا بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ى ئاستى يه‌كه‌م واته ‌(A) به‌ڕێوه‌چوو كه‌ پێكهاتبوون له‌ (12) هه‌ڵبژارده‌ به‌سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكران هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ى 3 هه‌ڵبژارده‌ له‌ خۆده‌گرێ و پاڵه‌وانى هه‌ر كۆمه‌ڵه‌يه‌ك ده‌گات به‌ يارييه‌كانى چوارگۆشه‌ى زێڕين.
به‌م شێوه‌يه‌ هه‌ريه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانى هۆڵندا و سويسرا و پورتوگال و ئينگلته‌ڕا گه‌يشتن به‌ قۆناخى چوارگۆشه‌ى زێڕين له‌م قۆناخه‌شدا هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال ڕووبه‌ڕووى سويسرا بۆيه‌وه‌ توانى به‌هاتريكى باشترين ياريزان و ئه‌ستێره‌ى يانه‌ى يوڤانتۆس كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ به‌ئه‌نجامى سێ گۆلى بێ وه‌ڵام بباته‌وه‌، له‌يارييه‌كه‌ى تريش هۆڵندا به‌ئه‌نجامى 3-1 له‌ ئينگله‌ڕاى برده‌وه‌، به‌م شێوه‌يه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى هۆلندا و پورتوگال خۆيان گه‌يانده‌ ياريى كۆتايى.
له‌ياريى كۆتاييدا هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵنداى تێنوى ناسناو نه‌يتوانى ڕێگرى له‌ ئامانجه‌كانى به‌ڕازيلى ئه‌وڕوپا بكات.
دواى يارييه‌كى به‌هێز له‌ نێوانيان هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال توانى يارييه‌كه‌ بباته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى گۆلێكى بێ وه‌ڵام به‌مه‌ش توانى يه‌كه‌مين ناسناوى ئه‌م پاڵه‌وانيه‌تيه‌ به‌رزبكاته‌وه‌ و وه‌كو پاشاى ئه‌وڕوپا بمێنيته‌وه‌ ئه‌مه‌ش دواى ناسناوى يۆرۆى 2016ى فه‌ڕه‌نسا.

مه‌كسيك پاڵه‌وانى ئه‌مريكاى باكوور
 هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسيك يه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ گه‌وره‌كانى ئه‌مريكاى باكوور به‌رده‌واميش له‌ پاڵه‌وانيه‌تيه‌كانى مۆنديال ئاماده‌يى هه‌بووه‌.
هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسيك له‌ پاڵه‌وانيه‌تى  جامى كۆنكاكافى زێرين 2019، له‌ قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان له‌پاڵ هه‌ريه‌ك له‌ هه‌ڵبژاده‌كانى كه‌ندا و مارتينيك و كوبا ياريى كرد، وه‌كو پێشبينى ده‌كرا به‌پله‌ى يه‌كه‌مى گروپه‌كه‌ى سه‌ركه‌وت به‌كۆكۆدنه‌وه‌ى (9)خاڵ.
له‌ياريى قۆناخى هه‌شتدا هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسيك ڕووبه‌ڕووى هه‌ڵبژارده‌ى كۆسته‌ريكا بۆيه‌وه‌، كه‌ ئه‌ويش يه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ به‌هێزه‌كانى ئه‌م كيشوره‌، دواى پێشكه‌شكردنى ئاستێكى به‌رز له‌لايه‌ن هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌، يه‌كسانبوون به‌ ئه‌نجامى گۆلێك بۆ هه‌ردوو لا، ناوبژيوانيش په‌ناى برده‌ به‌ر لێدانه‌ يه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له‌ خاڵى سزادا، له‌ ئه‌نجاميشدا هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسيك براوه‌ بوو، به‌ئه‌نجامى 5-4 گه‌يشت به‌ ياريى پێشكۆتايى.
له‌ياريى پێشكۆتايدا له‌ يارييه‌كى ئاساندا، رووبه‌ڕووى هه‌ڵبژارده‌ى هايتى بۆيه‌وه‌ به‌ڵام به‌پێشكه‌شكردنى ئاستێكى مامناوه‌ند كه‌ به‌ته‌نيا تاكه‌ گۆلێك يارييه‌كه‌ى برده‌وه‌ گه‌يشت به‌ياريى كۆتايى.
له‌ياريى كۆتايدا له‌ يارييه‌كى دووباره‌ى كلاسيكى و به‌هێز له‌نێوان دوو گه‌وره‌ترين هه‌ڵبژارده‌ مه‌كسيك و ئه‌مريكا به‌ڕێوه‌چوو، كه‌پێش پاڵه‌وانيه‌تيه‌كه‌ مه‌كسيك خاوه‌نى 7 ناسناوى پاڵه‌وانيه‌تيه‌كه‌ بوو، ئه‌مريكاش 6 ناسناو، بۆيه‌ به‌مه‌به‌ستى يه‌كسانكردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌كسيك، ئه‌مريكا يارييه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر مه‌كسيك ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئه‌م هيوايه‌ى ياريزانانى ئه‌مريكا به‌دى نه‌هات و هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسيك به‌تاكه‌ گۆلى ياريزانى ئه‌ستێره‌ چۆناسان دۆس سانتۆس ژماره‌ى ناسناوه‌كانى كرده‌(8) ناسناو و به‌جياوازى دوو ناسناو دووركه‌وته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مريكا.
بۆزانيين هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسيك دواين ناسناوى كه‌ به‌ده‌ستى هێنا بوو ساڵى 2015.
عه‌ره‌ب پاڵه‌وانى دوو كيشوه‌ر
 دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ عه‌ره‌بيه‌كان ماوه‌يه‌كى زۆر بێبه‌ش ببوون له‌سه‌ر سه‌كۆى ناسناوه جيهانى و كيشوه‌رييه‌كان، به‌ڵام قه‌ته‌ريه‌كان توانييان له‌ پاڵه‌وانيه‌تى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئاسياى 2019، عه‌ره‌ب شاد بكه‌نه‌وه‌ به‌ جامه‌ زێڕينه‌كان دواى ئه‌وه‌ى يه‌كه‌مين ناسناوى جامى ئاسياى له‌ مێژووى خۆيدا به‌ده‌ستهێنا، به‌پێشكه‌شكردنى ئاستێكى به‌رزه‌وه‌ له‌ ده‌سپێكى پاڵه‌وانيه‌تيه‌كه‌وه‌ تا كۆتايى.
هه‌ڵبژارده‌ى قه‌ته‌ر له‌ قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان توانى پله‌ى يه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى وه‌ربگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ گۆلێكى لێ تۆماربكرێ، كه‌ له‌پاڵ هه‌ريه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى سعوديه‌ و لبنان و كۆرياى باكوور ياريى كرد، توانى (9)خاڵ كۆبكاته‌وه‌ به‌پله‌ى يه‌كه‌مى گرووپه‌كه‌ى سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى 16 له‌م قۆناغه‌شدا توانى له‌ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بباته‌وه‌ به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ وه‌ڵام.
له‌ قۆناغى هه‌شتيشدا به‌هه‌مان ئه‌نجام له‌ كۆرياى باشوورى برده‌وه‌، به‌ڵام به‌ئاستێكى لاوازتر له‌چاو يارييه‌كانى قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان و قۆناغى 16، به‌ڵام له‌ياريى چوارگۆشه‌ى زێڕين به‌رانبه‌ر ئيماراتى ڕێكخه‌رى پاڵه‌وانيه‌تيه‌كه‌ توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات به‌چوار گۆلى خاوێن يارييه‌كه‌ى برده‌وه‌، خۆى گه‌يانده‌ ياريى كۆتايى له‌وێش كه‌وته‌ به‌رانبه‌ر گه‌و‌ره‌كه‌ى ئاسيا كۆمپيوته‌ره‌كانى يابان كه‌ خاوه‌نى (4)ناسناوى ئاسياييه‌، له‌ يارييه‌كه‌ش هيچ ده‌رفه‌تێكى به‌ كۆمپيوته‌ركان نه‌دا و به‌ ئاستێكى به‌رز يارييه‌كه‌ى لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى 3-1 كه‌ ئه‌م ناسناوه‌ش بووه‌ يه‌كه‌م ناسناو له‌ مێژووى خۆيدا وه‌ ناسناوێكى نوێش بوو بۆ مێژووى عه‌ره‌ب كه‌ له‌دواى ناسناوه‌كه‌ى سالى 2007ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق هيچ ناسناوێكى تريان نه‌بردبوو، كه‌ ئه‌وكات به‌سه‌ركردايه‌تى ياريزان يونس مه‌حموود ناسناوه‌كه‌يان برده‌وه‌،
بۆ زانيين هه‌ڵبژارده‌ى قه‌ته‌ر له‌ پاڵه‌وانيه‌تيه‌كه له‌سه‌رجه‌م يارييه‌كان‌ ته‌نيا يه‌ك گۆلى لێكرا، بۆيه‌ به‌شايسته‌يى بووه‌ پاڵه‌وانى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئاسياى 2019.
 
خۆشى وڵاتانى عه‌ره‌بى كۆتايى نه‌هات به‌ ناسنانه‌وه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى قه‌ته‌ر، له‌ولاتره‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ى جه‌زائيريش ناسناوى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌فريقياى به‌ده‌ستهێنا، كه‌ ناسناوى دووه‌مى بوو، له‌دواى ساڵى 1990.
هه‌ڵبژارده‌ى جه‌زائير به‌درێژايى پاڵه‌وانيه‌تيه‌كه‌ ئاستێكى به‌رز و نايابى پێشكه‌شكرد.
جه‌نگاوه‌ره‌كانى بيابان له‌ قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانى سه‌نيگال و كينيا و تنزانيا يارييان كرد، كه‌تێيدا جه‌نگاوه‌ره‌كانى بيابان به‌يه‌كه‌مى گرووپه‌كه‌يان سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى 16 به‌بێ ئه‌وه‌ى ته‌نيا يه‌ك گۆليشيان لێ تۆمار بكرێت.
له‌ قۆناغى 16 جه‌زائيريه‌كان به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى غينا يارييان كرد، توانيشى يارييه‌كه‌ بباته‌وه‌ به‌بێ كێشه‌ به‌ 3 گۆلى خاوێن.
له‌يارى قۆناغى 8 دا هه‌ڵبژارده‌ى جه‌زائير له‌يارييه‌كى به‌هێزدا له‌گه‌ڵ فيله‌كان كۆتديڤوار ياريى كرد، دواى ئه‌وه‌ى كاتى ياسايى و زيادكراو به‌گۆليك يه‌كسانبوون، ناوبژيوان په‌ناى برده‌ به‌ر لێدانى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ خاڵى سزا و جه‌نگاوه‌ره‌كانى بيابان 4-3 براوه‌ بوون، خۆيان گه‌يانده‌ يارييه‌كانى پێشكۆتايى.
له‌ياريى قۆناغى پێشكۆتاييدا ڕووبه‌ڕووى بازه‌كان نێچيريا بوونه‌وه‌، له‌يارييه‌كى به‌هێزدا له‌ ڕووى جه‌سته‌يدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ له‌و په‌ڕى ئاست به‌رزى دابوون، كه‌ هه‌ڵبژارده‌ى جه‌زائير توانى سه‌ركه‌وێت به‌ئه‌نجامى دوو گۆل به‌رانبه‌ر گۆلێك كه‌گۆلى دووه‌م له‌چركه‌كانى كۆتايى گێمى دووه‌م له‌خوله‌كى 95 تۆماريكرد به‌ لێدانێكى ئازادى ڕاسته‌وخۆ له‌لايه‌ن ياريزانى ئه‌ستێره‌ رياض محرز.
جه‌نگاوه‌ره‌كانى بيابان به‌رده‌وامبوون له‌ جه‌نگه‌كه‌ بۆ ده‌ستگه‌يشتن به‌جامه‌كه‌ له‌ياريى كۆتايى و له‌يارييه‌كى دووباره‌ هه‌ڵبژارده‌ى جه‌زائير كه‌وته‌ به‌رانبه‌ر سه‌نيگال كه‌ له‌قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان له‌يه‌ك گروپدا بوون، كه‌ توانيشى به‌هه‌مان ئه‌نجامى ياريى يه‌كه‌م يارييه‌كه‌ بباته‌وه‌ ناسناويكى تر بخاته‌ سه‌ر ناسناوه‌كه‌ى تر كه‌ پێشتر له‌ ساڵى 1990 ناسناوێكى ترى به‌ده‌ستهێنا بوو، وه‌ بۆ عه‌ره‌به‌كانيش سه‌ركه‌وتنێكى تر بوو كه‌ دواين ناسناويان 9 ساڵ پێش ئێستا بوو كاتێك هه‌ڵبژارده‌ى مسر ساڵى 2010 ناسناوه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا.

 

خه‌سرۆ ئيسماعيل زماره‌يى - هەولێر

© 2017 Hawler