کانونی یەکەم 13, 2019

خولی نایابی باله‌ی كچانی كوردستان كۆتایی هات و شه‌ش یانه‌ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی بژارده‌

زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ ڕكه‌به‌رییه‌كانی خولی باله‌ی نایابی كچانی كوردستان به‌رده‌وام بوو، تیایدا 13 یانه‌ به‌شدار بوون و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكرا بوون، یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر كه‌ 6 یانه‌ پێكهاتبوون و یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی له‌ 7 یانه‌ پێكهاتبوون، دوای ڕكه‌به‌ری یانه‌كانیش یانه‌كانی (كۆیه‌، ئه‌كاد، سه‌نحاریب) له‌ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر و یانه‌كانی (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ئافرۆدێت، ده‌ره‌به‌ندیخان) له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی گه‌یشتنه‌ خولی بژارده‌ كه‌ بڕیار وایه‌ یارییه‌كانی له‌شاری دهۆك ئه‌نجام بدرێن.

10 یانانه‌ی له‌‌ ڕیزی نایاب مانه‌وه‌
دوای ڕكه‌به‌رییه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ و له‌ كۆی ئه‌و 13 یانه‌یه‌ی كه‌ به‌شداری خوله‌كه‌یان كرد بوو، به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكرا بوون، 10 یانه‌ له‌ ڕیزی یانه‌ نایابه‌كان مانه‌وه‌و 3 یانه‌ی تریش دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان.
یانه‌كانی (كۆیه‌، ئه‌كاد، سه‌نحاریب، ته‌ق ته‌ق، ئافره‌تانی هه‌ولێر) له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و یانه‌كانی (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ئافرۆدێت، ده‌ربه‌ندیخان، ڕانیه‌، سیروانی شاره‌زوور) له‌ ڕیزی خولی نایابی تۆپی باله‌ی كچان مانه‌وه‌ و یانه‌كانی سلێمانی و خاك و ئامێدی له‌ هه‌رسێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ یانه‌كانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م تا سێیه‌م سه‌ركه‌واتن بۆ ڕیزی یانه‌ بژارده‌كان كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ شاری دهۆك یارییه‌كانی به‌ڕێوه‌بچن و پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ ئاشكرا بێت.
ئه‌و یانانه‌ی كه‌ به‌شداری خولی بژارده‌یش ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن (كۆیه‌، ئه‌كاد، سه‌نحاریب، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ئافرۆدێت، ده‌ربه‌ندیخان)
له‌ماوه‌ی ڕكه‌به‌رییه‌كانی خوله‌كه‌یش ئه‌نجامی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوون.

ئه‌نجامی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
گه‌ڕی یه‌كه‌م:
ته‌ق ته‌ق ـ ئامێدی 3- 0 گێم
كۆیه‌ ـ سه‌نحاریب 3- 1 گێم
ئه‌كاد ـ ئافره‌تانی هه‌ولێر 3- 0 گێم
گه‌ڕی دووه‌م:
كۆیه‌ ـ ته‌ق ته‌ق 3- 0 گێم
ئافره‌تانی هه‌ولێر ‌ ـ ئامێدی 3- 1 گێم
ئه‌كاد ـ سه‌نحاریب 3- 0 گێم
گه‌ڕی سێیه‌م:
ته‌ق ته‌ق‌ ـ سه‌نحاریب0- 3 گێم
ئافره‌تانی هه‌ولێر ‌ ـ كۆیه‌0- 3 گێم
ئه‌كاد ـ ئامێدی 3- 0 گێم
گه‌ڕی چواره‌م:
كۆیه‌‌ ـ ئامێدی3- 0 گێم
سه‌نحاریب‌ ـ ئافره‌تانی هه‌ولێر ‌ 3- 0 گێم
ئه‌كاد ـ ته‌ق ته‌ق 3- 0 گێم
گه‌ڕی پێنجه‌م:
كۆیه‌‌ ـ ئه‌كاد 3- 2 گێم
سه‌نحاریب‌ ـ ئامێدی3- 0 گێم
ئافره‌تانی هه‌ولێر ـ ته‌ق ته‌ق 0- 3 گێم

ڕیزبه‌ندی كۆتایی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
1- كۆیه‌
2- ئه‌كاد
3- سه‌نحاریب
4- ته‌ق ته‌ق‌
5- ئافره‌تانی هه‌ولێر
6- ئامێدی

ئه‌نجامی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌‌م:
گه‌ڕی یه‌كه‌م:
سیروانی شاره‌زوور ـ سلێمانی 3- 2 گێم
ئه‌فرۆدێت ـ خاك 3- 0 گێم
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ ده‌ربه‌ندیخان 3- 0 گێم
یانه‌ی ڕانیه‌ چاوه‌ڕوان بوو
گه‌ڕی دووه‌م:
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ خاك 3- 0 گێم
ئافرۆدێت‌ ـ ڕانیه‌ 3- 1 گێم
ده‌ربه‌ندیخان ـ سلێمانی 3- 0 گێم
یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور چاوه‌ڕوان بوو
گه‌ڕی سێیه‌م:
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی‌ ـ سیروانی شاره‌زوور3- 0 گێم
ئافرۆدێت‌ ـ ده‌ربه‌ندیخان3- 1 گێم
ڕانیه‌ ـ خاك 3- 0 گێم
یانه‌ی سلێمانی چاوه‌ڕوان بوو
گه‌ڕی چواره‌م:
ده‌ربه‌ندیخان‌‌ ـ خاك 3- 0 گێم
ڕانیه‌ ـ سیروانی شاره‌زوور ‌ 3- 0 گێم
ئافرۆدێت ـ سلێمانی 3- 2 گێم
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چاوه‌ڕوان بوو
گه‌ڕی پێنجه‌م:
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ ڕانیه‌ 3- 0 گێم
ده‌ربه‌ندیخان‌ ـ سیروانی شاره‌زوور ‌ 3- 0 گێم
خاك ـ سلێمانی 1- 3 گێم
ئافرۆدێت چاوه‌ڕوان بوو
گه‌ڕی شه‌شه‌‌م:
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ سلێمانی 3- 0 گێم
ده‌ربه‌ندیخان‌ ـ ڕانیه‌‌ 3- 2 گێم
ئافرۆدێت ـ سیروانی شاره‌زوور3- 0 گێم
خاك چاوه‌ڕوان بوو

ڕیزبه‌ندی كۆتایی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م:
1- پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
2- ئافرۆدێت
3- ده‌ربه‌ندیخان
4- ڕانیه‌
5- سیروانی شاره‌زوور
6- سلێمانی
7- خاك

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler