
ئه‌مرۆ سێشهمه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون، رۆژانه یاریی یه‌كه‌م كاتژمێر (7:30) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاریی دووه‌میش كاتژمێر(10:30) ئه‌نجامده‌درێت، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له یاریگای یه‌كه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری ده‌بێت.
پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا ئه‌مجاره له عێراق ده‌كرێت، نۆ هه‌ڵبژارده تیایدا به‌شدارن به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له شاری كه‌ربه‌لا ده‌بێت، كه هه‌ڵبژارده‌كانی (عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن، فه‌له‌ستین، لوبنان) كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش پیكهاتوون له (سعودیه، كوێت، به‌حرێن، ئوردن)، له‌هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك هه‌ڵبژارده‌یه‌ك سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌گاته یاریی كۆتایی.
ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه به‌رامبه‌ر لوبنان ئه‌نجام ده‌دات، له یاریگای كه‌ربه‌لا كاتژمێر(7:30) ده‌بێت، یاریی دووه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له نێوان یه‌مه‌ن و فه‌ڵه‌ستین ده‌بێت له كاتژمێر(10:30)، یارییه‌كان سێ رۆژه‌ك جاره‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بهمشێوهیهدهبێت
رۆژی 2- ئاب فه‌له‌ستین – عێراق، كاتژمێر (7:30)
لوبنان - سوریا كاتژمێر (10:30) شه‌و، هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن، چاوه‌ڕوانه
یارییه‌كانی رۆژی 5 – ئاب به‌مشێوه‌یه ده‌بێت.
سوریا – یه‌مه‌ن كاتژمێر(7:30) ئێواره
لوبنان – فه‌له‌ستین كاتژمێر (10:30) شه‌و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، چاوه‌ڕوانه
یارییه‌كانی رۆژی 8 - ئاب به‌مشێویه
یه‌مه‌ن – لوبنان كاتژمێر(7:30)
سووریا – عێراق كاتژمێر (10:30) فه‌له‌ستین چاوه‌ڕوانه
یارییه‌كانی رۆژی 11 – ئاب به‌مشێویه
فه‌له‌ستین – سوریا كاتژمێر (7:30)
عێراق – یه‌مه‌ن كاتژمێر (10:30) هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان، چاوه‌ڕوانه
خشته‌ی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، كه له شاری هه‌ولێر و له یاریگای یه‌كه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌ده‌چێت یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت.
رۆژی 1- ئاب، 2019
ئوردن – به‌حرێن، كاتژمێر (7:30)
سعوودیه - كوێت كاتژمێر (10:30) شه‌و
یارییه‌كانی رۆژی 4- ئاب به‌مجۆره‌یه
به‌حرێن – سعودیه كاتژمێر (7:30)
كوێت – ئوردن كاتژمێر (10:30)
یارییه‌كانی رۆژی 7 – ئاب به‌مشێوه‌یه ده‌بێت
به‌حرێن– سعودیه كاتژمێر (7:30)
كوێت – ئوردن كاتژمێر (10:30)
یارییه‌كانی رۆژی 10 ئاب به‌مشێویه
ئوردن – سعودیه كاتژمێر (7:30)
كوێت – به‌حرێن كاتژمێر (10:30)
یاریگای یه‌كه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری ماوه‌یه‌كه ده‌ست به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كراوه، له ئێستادا ئاماده‌یه یارییه‌كانی تێدا به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ رۆژانی مه‌شق و راهێنانیش سوود له یاریگاكانی دیكه‌ی وه‌ك یاریگای هه‌ندرێن و برایه‌تی ئارارات ده‌بینرێت، رۆژی یه‌كه‌می یارییه‌كانی یاریگای فڕه‌نسۆ هه‌ریری له نێوان ئوردن و به‌حرێن ده‌بێت له كاتژمێر(7:30) یاریی دووه‌میش له‌سه‌ر هه‌مان یاریگا له‌نێوان سعودیه و كوێت ده‌بێت له كاتژمێر (10:30)، له‌هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كامه هه‌ڵبژارده زۆرترین خاڵی كۆكرده‌وه ده‌گاته یاریی كۆتایی، كه رۆژی 14 مانگ له یاریگای كه‌ربلا كاتژمێر (10:30) شه‌و یاریی كۆتایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بارزان ئەكرەم - هەولێر