ئاب 26, 2019

"مێسی بۆ 4 مانگ له‌ یاریكردن سڕ ده‌كرێت"

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گلۆبۆی به‌رازیلی، هێشتا سزایەکەی سەر مێسی یەکلا نەبووەتەوە و ره‌نگه‌ بەهۆی لێدوانەکانی دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور بۆ 4 مانگ له‌ یاریكردن سڕ بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ئەو سزایەی هه‌فته‌ی رابردوو بەسەر لیۆنێل مێسی سەپێنرا تایبەت بوو بەو کارتە سوورەی لە یاریی بەرامبەر چیللیدا بەڕووی بەرزکرایەوە، هێشا لیۆ سزای لێدوانەکانی لە دژی کۆنمیبۆل وەرنەگرتووە.
رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی: له‌ مێژووی كۆپا ئه‌مریكا، مێسی یه‌كه‌مین یاریزانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ره‌خنه‌ی توند له‌ دژی کۆنمیبۆل بگرێت.
 پێشبینی دەکرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەو سزایانە ئاشکرا بکرێن، کە چاوەڕێ دەکرێت سزایەکانی سەر مێسی لە دوو مانگ تاکو 4 مانگ بن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سزایەکەی سەر مێسی بگاتە 2 مانگ، چونکە دوای یاریی بڕازیل و چیللی بە توندی هێرشی کردە سەر کۆنمیبۆل و بە گەندەڵ و لایەنگیر وەسفی کرد.
ئه‌وه‌ی كه‌ سزایه‌كه‌ی مێسی قورستر ده‌كات، فشاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌رازیل كه‌ له‌ فه‌رمی سكاڵای له‌ کۆنمیبۆل تۆمار كردووه‌، به‌و پێیه‌ی مێسی به‌رازیلی به‌ گه‌نده‌ڵ تۆمه‌تبار كردووه‌.

© 2017 Hawler