تەمموز 18, 2019

وه‌رزشوانێكی دیاریی هه‌ولێر كۆچی دوای كرد

به‌ره‌به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌مه‌، مه‌زۆ له‌شكری كه‌سایه‌تی وه‌رزشی و ناسراوی هه‌ولێڕ و كوردستان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر كۆچی دوای كرد، مه‌زۆ به‌وه‌ ناسرابوو خاوه‌ن قسه‌ی خۆش و دۆستێكی دێرینی هه‌ولێرییه‌كانه كه‌سێكی ناوداری شاری هه‌ولێره‌‌.

له‌شكری رۆژی 21 مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ تووشی روداوێكی هاتوچۆ بوو، به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌وته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌مه‌ به‌ یه‌كجاری ماڵئاوای له‌ هاوڕێ و وه‌رزشوانان كرد.
 مه‌زۆ به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتی كردووه‌ و، خاوه‌نی چه‌ندین میدالیایه‌، تا كۆتایی رۆژانی ته‌مه‌نیشی خه‌ریكی وه‌رزشكردن بوو، زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار راكردن و وه‌رزشی ئه‌وه‌یان دیبوو، بۆیه‌ش له‌ ماوه‌ی كه‌وتنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر سه‌ردانیان كردوو هه‌واڵیان پرسی و هاوخه‌می خۆیان بۆ راگه‌یاند.
مه‌زۆ له‌ 1947، له‌ له‌دایكبووه‌، وه‌رزشوانێكی دێرینی یارییه‌كانی زۆرانبازی و بۆكسێن وگۆڕه‌پان و مه‌یدان بووه‌، خزمه‌تێكی زۆری بواری وه‌رزشی له‌ كوردستان كردووه‌، زیاتر خزمه‌تی به‌وه‌رزشوانانی لاو تازه‌پێگه‌یشتوان كردووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ بنكه‌ وه‌رزشییه‌كانه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌یان وه‌رزشوانی پێگه‌یاندووه‌، مزۆ جگه‌ له‌مانه‌ش ده‌ستی نووسینی باش بووه‌، خاوه‌ن كتێبێكه‌ له‌سه‌ر مێژووی وه‌رزش له‌ شاری هه‌ولێر.

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر

© 2017 Hawler