تشرینی یەکەم 03, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

لە بارەی هاری كینەوە، كریسیتانۆ رۆناڵدۆ هەڵوێستی خۆی ئاشكرا كرد

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان

كچەهاوڕێكەی نێیمار، ئاماژە و بەڵگەی خواستی چوونی نێیماری بۆ ریاڵ دا
برۆنا ماركیزین، كچەهاوڕێی یاریزانی بەڕازیلیی یانەی پاریس سانت جێرمان "نێیمار دا سیلڤا"، لە رێی لێدوانێكەوە، ئاماژەی ئەوەی دا نێیمار پێی خۆشە بچێتە یانەی ریاڵ مەدرید، بەو پێیەی وتی ئەو یاریزانە دەیەوێت زمانی ئیسپانی باشتر فێر بێت.
لە دیمانەیەكی مێدیاییدا، ئەو خانمە بەڕازیلییە، وتی: نێیمار دەیەوێت كولتوور و فەرهەنگی تازە فێر بێت، دەیەوێت یۆگا فێر بێ، لەگەڵ باشتركردنی زمانی ئیسپانی.
نێیمار، پێشتریش ئاماژەی ئەوەی داوە كە خواستی یاریكردنی لە یانەی ریاڵ مەدرید هەیە، تەنانەت هەندێ میدیا، باسی ئەوەیان كرد نێیمار لە یاریی چوارشەممەی رابردوویان بەرانبەر ریاڵ مەدرید، ئاماژەی ئەوەی داوە پێی خۆشە لەو یانەیە یاری بكات، بەو پێیەی هەریەك لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و سێرجیۆ رامۆس و ئیسكۆ و لۆكا مۆدریچ و مارسێلۆ و كاسیمیرۆی لە ئامێز گرت.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانیی نزیك لە یانەكە، ئاماژەی بەوە كردووە، كە نێیمار راستە شكستی هێنا لەوەی گۆڵ بكات، بەڵام گۆڵی بۆ رایبۆت دروست كرد بە شێوەیەكی هونەریی جوان، لەگەڵ شكستەكەیشیان، دوای یارییەكە هەر لێوبەخەندە و دەمبەبزە بووە.
نێیمار لەو سەروەختەیشی لە بەرشلۆنە بوو، نەبووبووە جێی رق و كینەی یاریزانانی ریاڵ مەدرید و نێوان خەندەی لێ نەبڕاوە. ئێستە باسی ئەوە دێتە گۆڕێ، نێیمار ئەگەر بچێتە ریاڵ مەدرید، بۆ وەرزی دادێی گالاكتیكۆز، پێوەندیی لەگەڵ یاریزاناندا چۆن دەبێت.
بۆ زانین، 6ـی مانگی دادێ، جارێكی تر پاریس سانت جێرمان رووبەرووی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە و هەلی سەركەوتنی پاریس و چوونی بۆ قۆناغی هەشتی چامپیۆنس لیگ، لە دەست نەدراوە.

یاریكردنی بەیڵ و ئیسكۆ، بە دەستی كریستیانۆ رۆناڵدۆیە
بەشێكی چاودێرانی وەرزشی پێیان وایە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ رۆڵێكی كاریگەری هەیە لە دیاریكردنی بەشێكی پێكهاتەی یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا.
زیدان، لە یاریی پاریس سانت جێرمانیش بەشێوەی سەرەكی یاریی بە ئیسكۆ كرد و بەیڵ یەدەگ بوو، دواتر لە یاریی خولی ئیسپانیا بەرانبەر ریاڵ بێتس، بەیڵی بە شێوەی سەرەكی یاریی پێ كرد و ئیسكۆ یەدەگ بوو.
گاتی، مێدیاكاری ناسراو و بەناووبانگی ئیسپانی، لە بەرنامەی چیرنگیتۆدا، وتی: رۆناڵدۆ پێی خۆشە لە شان بەیڵ یاری بكات، نەك ئیسكۆ
ئاماژەی بەوەیش كردووە: بەیڵ لە یانەی ریاڵ مەدرید هەست بە كەمڕێزی دەكات، پێی وایە ركەبەرەكانی لەو باشتر نین.
بەیڵ بۆ یاریی داهاتووی ریاڵ مەدرید بەرانبەر پاریس سانت جێرمان، ترسی یەدەگبوونی دێتەوە گۆڕێ، بە تایبەت كە هەریەك لە ئیسكۆ و ئەسینسیۆ و ڤاسكوێز و كەریم بنزیما ئامادەن.
بۆ بیرهێنانەوە، بەیڵی 28 ساڵن، تا ئێستە 13 یاریی لا لیگای كردووە و 6 گۆڵی كردووە و گۆڵێكی تۆمار كردووە و ئیسكۆی 25 ساڵان لە 20 یاریدا بەشداری كردووە و 5 گۆڵی كردووە و 4 گۆڵیشی دروست كردووە.

لە بارەی هاری كینەوە، كریسیتانۆ رۆناڵدۆ هەڵوێستی خۆی ئاشكرا كرد
لەگەڵ زۆربوونی دەنگۆی چوونی هاری كین، هێرشبەری یانەی تۆتنهام لە هاوینی دادێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، تا جێی كەریم بنزیما بگرێتەوە كریستیانۆ رۆناڵدۆ هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو پرسە روون كردەوە.
لەم ماوەیەی دواییدا، بنزیما رووبەرووی هێرشی رق و تووڕەیی و رەخنەباری هاندەران بووەوە، كە خۆی لە فیكەی ناڕەزایی و گاڵتەپێكردندا بینییەوە، بە تایبەت لە یاریی نێوان ریاڵ مدرید و ریاڵ سۆسیداد، كە لە زۆربەی كاتی یارییەكەدا، بە ئاستێكی زۆر خراپ دەركەوت، ئەوە بۆ زۆربەی یارییەكانی دیكەیش، ڕاستە.
راپۆرتە مێدیاییەكان، ئاماژەیان بەوە كردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید، ئاسوودە نییە بەو ئاستە خراپەی بنزیما، بۆیە دەیەوێت هێرشبەرێكی تازە بباتە ریزەكانییەوە، ئەوەیش دوای نەمانی ئەلڤارۆ مۆراتا لە دوای كۆتاهاتنی وەرزی رابردوو و پێوەندیكردنی بە یانەی چێڵسیی ئینگلیزییەوە.
راپۆرتە مێدیاییەكان، ئاماژە بەوە دەكەن، لە باری چوونی هاری كینەوە بۆ ریاڵ مەدرید، كریستیانۆ رۆناڵدۆ رەزامەندی دەربڕیوە.
هاری كین، ئاستێكی بەرز لەم وەرزەدا پێشكەش دەكات، تەنانەت دوو وەرزی پێشتریش هەمان ئاستی هەبووە، لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەیش. ناوبراو لەوەیش سەركەوتوو بوو كە گۆڵی یەكسانبوونی لە یانەی یوڤێنتوس كرد، لە یاریی چوونی قۆناغی هەشتەمی چامپیۆنس لیگ.
راپۆرتەكان، ئاماژەیان بەوە كردووە، كە یانەی ریاڵ مەدرید، سەردەخاتە سەر تۆتنهام، بۆ دەستخستنی ئەو یاریزانە، رازییشە بە رۆییشتنی كەریم بنزیما لە باری دەستخستنی هاری كین.
هاری كین، تەمەنی 24 ساڵانە و 35 یاریی بۆ تۆتنهام كردووە لەم وەرزەدا و 34 گۆڵی تۆمار كردووە لە هەموو پێشبڕكێكاندا، بۆندەكەیشی لە هاوینی 2022 تەواو دەبێت.

بە هۆی ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدریدەوە، مۆرینهۆ ناچار دەبێ دەستبەرداری رۆخۆ بێ
راپۆرتە مێدیاییەكان، ئاماژەیان بەوە كردووە، كە خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی، راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، دەیەوێت ماركۆس رۆخۆ بفرۆشێتە یانەی پاریس سانت جێرمان، ئەوەیش لە پێناو واژۆكردنی بۆند لەگەڵ رافائێل ڤاران.
سایتی دۆن باڵۆنی ئیسپانی، ئاماژەی بەوە كردووە كە فرۆشتنی ئەو یاریزانە بە یانەی پاریس سانت جێرمان بە رەزامەندی مۆرینهۆیە و بۆ ئەوەیە بۆند لەگەڵ بەرگریكاری فەرەنسی ڕافائێل ڤاراندا واژۆ بكەن.
پێشتر مۆرینهۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید، راهێنەرایەتیی ڤارانی كردووە، كە ئەو یاریزانە بە هەوڵ و كۆششی زیدانی راهێنەری ئێستەی یانەكە، پێوەندیی بە ریزەكانی مێرەنگییەوە كرد.

زیدان پلان بۆ یاریی گەڕانەوە بەرانبەر پی ئێس جی دادەنێت
لە چوارچێوەی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنس لیگ، 6/3/2017، یانەی ریاڵ مەدرید لە نێو پاریس رووبەرووی یانەی پاریس سانت جێرمان دەبێتەوە، بەو هۆیەوەی شایانە یاریی یەكەمی لە نێو یاریگەی خۆی 3-1 بردەوە، پاریس هەوڵ دەدات سەركەوتن دەست بخات بەو ئەنجامەی دەیگەیەنێتە قۆناغی هەشت، چونكە ئامانجی یانە پاریسییەكە و ناسر خلێفی سەرۆك و خاوەنیشی بردنەوەی جامە دوو گوێیەكەیە.
سایتی دیڤێنسیا سێنتڕاڵی ئیسپانی، باسی ئەوەی كردووە كە زینەدین زیدان، پلان بۆ سوپرایزەكانی پاریس سانت جێرمان دادەنێت، بۆ یاریی گەڕانەوە، ئەویش بە بەشداریكردنی ماركۆ ئەسینسیۆ لە سەرەتای یارییەكەوە، بە تایبەت كە ناوبراو لە یاریی گەڕانەوەدا، بووە كارتی بەهێزی یەكلاكردنەوەی یارییەكە، هەر ئەوەیش هۆ و پاڵنەری بەشداریكردنیەتی لە سەرەتای یاریی داهاتوویان.
زیدان تا ئێستە لەسەر پێكهاتەی سەرەكی خۆی یەكلا نەكردووەتەوە، بەڵام پلانی 4-4-2 و یاریكردنی ئەسینسۆ لە سەرەتای یارییەوە، بۆ ڕێگرتنە لە مەترسییەكانی پاریس سانت جێرمان.

لیڤاندۆڤسكی، ئەو تیملنە دیاری دەكات كە پێی وایە چامپیۆنس لیگ دەبەنەوە
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبەری پۆڵەندیی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، لە شان یانەكەی خۆی، سێ یانەی دیكەی بۆ بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە، بەربژێر كردووە.
سایتی دیڤێنسیا سێنتڕاڵ، لێدوانی یاریزانی ناوبراوی گواستووەتوە، كە دەڵێ: ئێمە دەمانەوێت ناسناوی چامپیۆنس لیگ ببەینەوە، بەڵام تیپی دیكەیش لە شان ئێمە بەربژێرن بۆ بردنەوەی ناسناوەكە.
دەشڵێ: پێم وایە هەریەك لە یانەكانی مانچستەر سیتی و ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و بایرن میونشن، بەردەوام و هەموو وەرزێك ركەبەرن بۆ بردنەوەی جامەكە.
لە بارەی دەنگۆی چوونی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، وتی: زۆر بیر لە دەنگۆ و واتەوات ناكەمەوە، هەوڵ و كۆششی ئەوە دەدەم بەردەوام لەگەڵ بایرن میونشن باشتر بم.
هەمان یاریزان، لە بارەی هەمان پرسەوە لێدوانی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كاتەلۆنی داوە و دەڵێ: ئێستە بیر لەم كارە ناكەمەوە، ئەگەر رۆژانە بیر لەو دەنگۆ و واتەواتانە بكەمەوە و هزر و هۆشمیان بخەمە سەر، بۆ من باش نییە، من یاریزانی بایرن میونشنم و بیر لە یانەی داهاتووم ناكەمەوە، لێرە هەست بە ئاسوودەیی و جێگیری دەكەم.
ئەو وەڵامانەی لیڤا، دوای ئەو راپۆرتانە هاتن، كە وا بڵاو كرایەوە، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە میونشنەوە بگوازێتەوە ریزەكانی

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر
.

© 2017 Hawler