تشرینی یەکەم 18, 2019

لاوانی هه‌ولێر بۆ سێیه‌م جار له‌ مێژووی خۆیدا بووه‌ پاڵه‌وانی لاوانی یانه‌ نایابه‌كانی كوردستان

خولی نایابی لاوانی كوردستان بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ كۆتایی هات و دوای ڕكه‌به‌رییه‌كی زۆر له‌ نێوان یانه‌كانی هه‌ولێر و نه‌ورۆز، دواجار لاوانی هه‌ولێر بووه‌ پاڵه‌وان و له‌ دواین یاریدا هه‌ردوو یانه‌ به‌ گۆڵیك یه‌كسان بوون، یانه‌ی سیروانی نوێیش دوای بردنه‌وه‌ی له‌ دهۆك سوودی له‌ یه‌كسان بوونی نه‌ورۆز وه‌رگرت و به‌ جیاوازی گۆڵ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، یانه‌كانی ئارارات و دهۆكیش دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان، یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێنانی (یاد عوسمان) به‌ تۆماركردنی 9 گۆڵ بووه‌ گۆڵكاری خوله‌كه‌.

ئه‌نجامی یارییه‌كانی دواین گه‌ڕ به‌م شێوه‌یه‌ بوون:
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر×زێره‌ڤانی (0 - 0)‌
هه‌ولێر×نه‌ورۆز (1 - 1)
خانه‌قین×شێروانه‌ (1- 1)
گاره‌ ‌×هه‌ندرێن (6 - 1)‌
دهۆك×سیروانی نوێ (0 - 2)‌‌
ئارارات ×زاخۆ (2 - 2)
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیله‌م گه‌ڕه‌دا چاوه‌ڕوان بوو‌
ڕیزبه‌ندی كۆتایی خوله‌كه‌
1- هه‌ولێر 12 یاری 26 خاڵ
سیروانی نوێ 12 یاری 24 خاڵ 2-
3-نه‌ورۆز12 یاری 24 خاڵ
4- شێروانه‌12یاری 21 خاڵ
5- پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی‌ 12 یاری 18 خاڵ
خانه‌قین 12 یاری 18 خاڵ 6-
7- زاخۆ ‌12 یاری 15 خاڵ
هه‌ندرێن12 یاری 14 خاڵ 8-
9- گاره‌ 12 یاری 13 خاڵ
10- زێره‌ڤانی 12 یاری 13خاڵ
11- پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 12 یاری 12 خاڵ
12 – دهۆك12 یاری 9 خاڵ
13- ئارارات‌ 12 یاری 3 خاڵ
بۆ زانین ئه‌م وه‌رزه‌ خولی لاوانی یانه‌ نایابه‌كانی كوردستان به‌ به‌شداری 13 یانه‌ و به‌ یه‌ك قۆناخبه‌شێوازی خول به‌ڕێوه‌چوو،یانه‌ی هه‌ولێر له‌ كۆی 12 یاری هه‌شت بردنه‌وه‌ی تۆماركرد و به‌ 26 خاڵ بووه‌ پاڵه‌وان‌، یانه‌كانی سیروانی نوێ و نه‌ورۆزیش به‌ 24 خاڵ له‌ پله‌كانی دووه‌م سێیه‌م هاتن، یانه‌ی ئارارات هیچ یارییه‌كی نه‌برده‌وه‌ و 10 یاری دۆڕاو به‌ 3 خاڵ له‌ پله‌ی كۆتایی هات و شان به‌شانی یانه‌ی دهۆك كه‌ 9 خاڵی هه‌بوو دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان، سه‌ره‌تا خوله‌كه‌ له‌ 14 یانه‌ پێكهاتبوو، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی سیاسی لاوانی یانه‌ی كه‌ركووك نه‌یان توانی به‌شداری بكه‌ن و ژماره‌ی یانه‌كان بوونه‌وه‌ به‌ 13 یانه‌، به‌مه‌یش هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك یه‌ك یانه‌ یاری نه‌ده‌كرد و چاوه‌ڕوان بوو.

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler