تشرینی یەکەم 18, 2019

نێیمار، باوكی راسپاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی مێسی و سوارێزی بكاته‌وه‌

رۆژنامه‌كانی لكیپی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ نێیمار داوای له‌ باوكی كردووه‌ مامه‌ڵه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا ده‌ستپێبكات، رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنیاش ئاشكرای كردووه‌ كه‌ بارسێلۆنا دوو پێشنیازی بۆ پاریس سانجێرمان ئاماده‌ كردووه‌.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا نووسیویه‌تی: پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه‌ به‌ 280 ملیۆن یۆرۆ نیێیمار به‌ بارسێلۆنا بفرۆشێته‌وه‌.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا گفتووگۆیه‌كانی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌ستپێكردووه‌، یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ داوای له‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ كردووه‌ چه‌ند یاریزانێكی لێ بكڕێت و تێھه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیماری بكات، له‌وانه‌ ئۆمتیتی، راكیتیچ و دێمبلی، به‌ڵام یانه‌ پاریسییه‌كه‌ هیچ كامێك له‌م یاریزانانه‌ی ناوێت و ته‌نیا كۆتینهۆی مه‌به‌سته‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا ئاماده‌یه‌، دێمبلی، ئۆمتیتی و راكیتیچ له‌گه‌ڵ 100 ملیۆن یۆرۆ له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بداته‌ پاریس سانجێرمان.
به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، له‌ ئه‌گه‌ری رازینه‌بوونی پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا ئاماده‌یه‌ 100 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ كۆتینهۆ له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بداته‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌.
 نێیماری ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له‌ هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ به‌های 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و روویكرده‌ پاریس سانجێرمان.
نێیمار پێشتر له‌ كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له‌ كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو، به‌ڵام به‌شێكی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ پێكانه‌وه‌ تێپه‌ڕ كرد.

 

ئەسعەد ئیسماعیل- هەولێر

© 2017 Hawler