حوزەیران 25, 2019

سبه‌ی گه‌ڕی یازده‌یه‌می خولی نایابی لاوانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سبه‌ی له‌ گه‌ڕی یازدەیە‌می خولی لاوانی یانه‌ نایابه‌كانی كوردستان شه‌ش یاری ئه‌نجام ده‌درێن، یانه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی یانه‌كان له‌ سه‌ر یاریگه‌ی خۆی‌ میوانداریی یانه‌ی زاخۆ ده‌كات، یانه‌ی دهۆكیش كه‌ له‌ پله‌ی پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندیی یانه‌كان دێت، له‌ یاریی دێربیدا‌ میوانداریی یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌كات، له‌ شاری سلێمانیش یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداری یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌كات، نه‌ورۆز كه‌ له‌ خانه‌ی دووه‌م دێت، له‌م گه‌ڕه‌ چاوه‌ڕوانه ‌و یاری ناكات‌.

خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی یازده‌یه‌م
له‌ گه‌ڕی یازده‌یه‌‌می خولی نایابی لاوانی كوردستان سبه‌ی گه‌ڕێكی تری یارییه‌كانی خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن و تیایدا هه‌ولێری پێشه‌نگی یانه‌كان له ‌یارییه‌كی گرینگدا له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی، میوانداری یانه‌ی زاخۆ ده‌كات، له‌ یاریی دێربی دهۆكیشدا یانه‌ی دهۆك میوانداریی یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌كات‌، خشته‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بن:
خانه‌قین × پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر (یاریگه‌ی خانه‌قین)‌
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × هه‌ندرێن (یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی)
دهۆك × زێره‌ڤانی (یاریگه‌ی دهۆك)
هه‌ولێر ‌× زاخۆ (یاریگه‌ی فڕانسۆهه‌ریری2)‌
ئارارات × شێروانی (یاریگه‌ی ئارارات‌) ‌‌
گاره‌ × سیروانی نوێ (یاریگه‌ی گاره‌)
یانه‌ی نه‌ورۆز له‌م گه‌ڕه‌دا چاوه‌ڕوانه‌
سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌ كاتژمێر 5:00به‌ڕێوه‌ده‌چن

ڕیزبه‌ندیی یانه‌كان دوای كۆتایی یارییه‌كانی گه‌ڕی ده‌یه‌‌‌م
1- هه‌ولێر 9 یاری 21 خاڵ
نه‌ورۆز 10 یاری 20 خاڵ 2-
 3- پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 10 یاری 15خاڵ
 4- سیروانی نوێ 9 یاری 15 خاڵ
 5- شێروانه‌ 9 یاری 14 خاڵ
 خانه‌قین 9 یاری 13 خاڵ 6-
 7- هه‌ندرێن ‌9 یاری 13 خاڵ
 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 10 یاری 11 خاڵ 8-
9- زاخۆ 9 یاری 11 خاڵ
10- زێره‌ڤانی 9 یاری 10خاڵ
11- گاره‌ 9 یاری 10 خاڵ
12 – دهۆك 9 یاری 8 خاڵ
 13- ئارارات‌ 9 یاری 2 خاڵ

كام یانه‌ له‌ بوون به‌ پاڵه‌وان نزیكه‌؟
ته‌نیا 3 یاری ماون و یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی لاوان كۆتاییان دێت، له‌ ده‌ستپێكی خوله‌كه‌دا یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ پێشه‌نگی یانه‌كانه‌ و به‌ ئاستێكی به‌رز ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام دوای له‌ده‌ستدانی چه‌ند خاڵێك یانه‌كه‌ی سلێمانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ده‌ستدا، نه‌ورۆز له‌ گه‌ڕی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ندرێن دۆڕا و هه‌ولێریش به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ سیروانی نوێ سوود مه‌ندترین یانه‌ی گه‌ڕی ڕابردوو بوو توانی بێته‌ پێشه‌نگی یانه‌كان، ئه‌م گه‌ڕه‌ نه‌ورۆز چاوه‌ڕوانه‌ و یاری ناكات، ئه‌مه‌یش ڕه‌نگه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر بێت و به‌بردنه‌وه‌ی له‌ زاخۆ جیاوازی خاڵه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كات به‌ 4 خاڵ و نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ بوون به‌ پاڵه‌وان، نه‌ورۆزییه‌كان نزای ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌ولێر براوه‌ نه‌بێت و ڕكه‌به‌ری نێوانیان تا دواین گه‌ڕ بمێنێت، چونكه‌ له كۆتا گه‌ڕدا له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می شه‌هید فڕانسۆ هه‌ریری به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ئه‌وكاته‌ براوه‌ی یارییه‌كه‌ پاڵه‌وان ئاشكرا ده‌كات.
یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێیش له‌ پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م 15 خاڵیان هه‌یه‌ و تا ڕاده‌یه‌ك دوورن له‌ بوون به‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌، یانه‌ی ئاراراتی پاڵه‌وانی خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانیش به‌ 2 خاڵ له‌ كۆتایی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه‌ و نزیكه‌ له‌ دابه‌زین.
بۆ زانین ئه‌م وه‌رزه‌ خولی لاوانی یانه‌ نایابه‌كانی كوردستان به‌ به‌شداری 13 یانه‌ به‌شێوازی خول و به‌ یه‌ك قۆناخ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كام یانه‌ زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه‌، ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌، سه‌ره‌تا خوله‌كه‌ له‌ 14 یانه‌ پێكهاتبوو، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی سیاسی لاوانی یانه‌ی كه‌ركووك نه‌یان توانی به‌شداری بكه‌ن و ژماره‌ی یانه‌كان بوونه‌وه‌ به‌ 13 یانه‌، به‌مه‌یش هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك یه‌ك یانه‌ یاری ناكات و چاوه‌ڕوان ده‌بێت.

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler