حوزەیران 17, 2019

دوای 33 ساڵ مارادۆنا داوای بووردن لە ناوبژیوانە تونسیەكە دەكات

هەندێ جار ناوژیوانی یاری هەڵەی وا زەق و دژواری بەسەردا تێپەڕ دەبێ كە دەبێتە جێگای ڕەخنەی زۆری ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی و هاندەران و جەماوەری وەرزشی و هەتا كەسانی ئاسایی، گەلێ جاریش لەلایەن یەكێتی ناوبژیوانانەوە ڕوو بە ڕووی سزای قوورس دەبنەوە وەك ناوبژیوانی تونسی عەلی بن ناسر لە هەموو لایەكەوە ڕوو بە ڕووی ڕەخنەی تووند بەوە كاتێك مارادۆنای ئەرژەنتینی لە یاریی هەڵبژاردەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرە لە مۆندیالی ساڵی 1986 گۆلێكی بەدەست تۆمار كرد و فێڵی لە هەموو دنیا كرد تەنیا زوومی كامیرا نەبێ، جا یاریزانی پێشوو مارادۆنا دوای 33 ساڵ بەسەر ئەو یارییە نێودەوڵەتیە ویژدانی ئاسوودە نەبوو، بۆیە سەردانی ناوبژیوانی ئەو یارییە عەلی بن ناسری تونسی كرد و بە گەرمی ماچی كرد و داوای بووردنی لێكرد كە ئەو فێڵی لێكردوە و بەدەست ئەو گۆڵەی تۆماركردوە و گۆڵەكەش ئەژمار كراو چارەنووسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرەی بەرەو هەڵدێر برد، ئەو ناوبژیوانەش هیچی بۆ نەمایەوە و دوای ئەوەندە ساڵە ناچار بوو بە داوای بووردنەكەی ڕازی بێت و لەو كارە چەوتە خۆش بێت.

 

محەمەد سەعید كوردە - هە‌ولێر

© 2017 Hawler