ئاب 22, 2019

میختاریان بەژداری یاری کۆتایی خولی ئەروپا ناکات

یانەی ئەڕسنالی ئینگلیز ڕۆژی سێشەمە ڕایگەیاند: ناوەڕاستکاری یانەکەیان ھنریک میختاریان ناتوانێ بەژداربێت لە یاری کۆتایی خولی ئەوروپا دژ بە یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە وڵاتی ئازرباینجان.
ئەڵبەت میختاریان خەڵکی وڵاتی ئەرمینیایە و یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەرمینیایە، بەھۆی بوونی کێشەی بەردەوامی سیاسی لە نێوان ئازرباینجان و ئەرمینیا؛ بەڕێوەبەرایەتی تۆپانێی یانەی ئەڕسنال بڕیاریدا یاریزانەکە دوورخاتەوە لە یاری کۆتایی.
ووتەبێژی یەکێتی تۆپانێی ئەوروپا ڕایگەیاند: بە فەرمی مەرجەکانی سەلامەتی لە لایەن وڵاتی میواندارمان پێگەیشتووە. ھیچ ھۆکارێک نیە کە گومان لە سەلامەتی یاریزان میختاریان بکرێت لە وڵاتی ئازرباینجان.پێشتر چەندان وەرزشوانی ئەرمینیا لە وڵاتی ئازرباینجان چاڵاکی وەرزشیان کردووە و لەرووداوە وەرزشیە نێودەوڵەتیەکان لەو وڵاتە بەژداریان کردووە بێ ھیچ کێشەیەک.
بەڵام بڕیاری یانەکە دوای ئەو بەیاننامەیە دێت:ھەرچەندە یەکێتی ئەوروپا گەرەنتی سەلامەتی تەواوی یاریزانەکەی لە بەرپرسانی ئازرباینجان بۆ ھاتبوو، بەڵام دوایتاوتوێکردنیبابەتەکە، ھەموو ڕێگاکانمان تاقیکردەوە، ھەوڵی زۆرمان دا تاکو یاریزانەکە لە پێکھاتەی یانەکە بێیت، بەڵام دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ میختاریان و خێزانەکەی، بە کۆمەڵ ڕێککەوتین کە لەگەڵمان گەشت نەکات بۆ ئازرباینجان.
ھەروەھا لە یاداشتنامەیەک بۆ یەکێتی تۆپانێی ئەوروپا دوودڵی خۆمان نیشاندا بەرامبەر ئەو مەوقیفە، میختاریان یاریزانێکی گرنگی یانەکەمان بوو لە گەیشتن بۆ یاری کۆیایی، یاری نەکردنی سەخت دەبێت. ھەست بە دڵتەنگی دەکەین کە یاریزانێک غیاب دەبێت لە یارییەکی وەھا گرنگ، ئەمە شتێکی دەگمەنە کە بەھۆی کێشەی سیاسی یاریزانێک نەتوانێت بەژداری یاری کۆتایی خولی ئەوروپا بکات. شایەنی باسە میختاریان لەم وەرزە بەژداری ٣٩ یاری کردووە، شەش گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە.

© 2017 Hawler