حوزەیران 17, 2019

كریستیانۆ داوای گواردیۆلا ده‌كات

میدیاكانی ئیتاڵیا هه‌وڵه‌كانی به‌رپرسانی یوڤێنتۆس بۆ رازیكردنی گواردیۆلا ده‌كه‌نه‌ بابه‌تی گه‌رمی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ گواردیۆلا بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئالێگری له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی خانمه‌پیره‌كه‌ داوا كراوه‌.

دوای رۆیشتنی ماسیملیانۆ ئالێگری، رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، ئێستا پێپ گواردیۆلا نزیكترین كه‌سه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌.
به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یۆڤی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ یه‌كێك له‌ هۆتێله‌كانی شاری میلانۆ له‌گه‌ڵ گواردیۆلا یه‌كتریان بینیوه.
رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌، به‌رپرسانی خانمه‌ پیره‌كه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ گرێبه‌ستتێك پێشكه‌شی گواردیۆلا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ.
میدیاكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ گواردیۆلا بریاری داوه‌ ئه‌زموونێكی نوێ له‌ سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا تاقی بكاته‌وه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ی، ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا و ئینگلاند نازناوی خولی نێوخۆیی ئیتاڵیاش به‌ده‌ستبێنێت و ببێته‌ یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له‌ مێژوودا نازناوی 4 نازناوی له‌ كۆی 5 خوله‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا بباته‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، پێپ گواردیۆلا، دوای به‌ده‌ستهینانی سێ نازناو له‌گه‌ڵ مانسیتی له‌م وه‌رزه‌، پێده‌چێت ئیتحاد جێبهێڵێت و په‌یوه‌ندی به‌ بیانكۆنێرییه‌وه‌ بكات. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ندین راهێنه‌ری دیكه‌ش پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یۆڤی، له‌وانه‌ (كارلۆ ئانچیلۆتی، ماوریسیۆ پۆچیتینۆ و خۆزێ مۆرینهۆ).
ئالێگری دوای ئه‌وه‌ی پێنج ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی خولی نێوخۆیی ئیتاڵیای بۆ یوڤێنتۆس برده‌وه‌، راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یوڤێنتۆس راگه‌یاند.

 

ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر

© 2017 Hawler