ئاب 23, 2019

هه‌ولێر له‌ یارییه‌كی چاره‌نووسسازدا میوانداریی یانه‌ی حوسێنی به‌غدا ده‌كات

له‌گه‌ڕی 26ـه‌می خوله‌ یانه‌ نایابه‌كانی عێراق سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر (4) ئێواره‌، هه‌ولێر له‌ یاریگای یه‌كه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی حوسێنی به‌غدا ده‌كات، ئه‌م یارییه‌ بۆ زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵا وه‌ك یاریی مان و نه‌مان سه‌یر ده‌كرێت، هه‌موو هه‌وڵێكیشی بۆ بردنه‌ویه‌، چونكه‌ ده‌مێكه‌ تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه‌.

ئه‌م یارییه‌ بۆ پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد گرینگه‌، چونكه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌ستپێكی قۆناخی دووه‌م و گۆڕینی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ 7 یارییه‌ هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌، بۆیه‌ ئه‌كره‌م سه‌لمانی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر لاوازی تیپی میوان به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانێت تا یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌ تازه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت، چونكه‌ حوسێنی به‌غدا ته‌نها چوار بردنه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ رووی كه‌می ژماره‌ی بردنه‌وه‌ به‌ دووه‌م تیپ دێت.
بارودۆخی هه‌ولێر دوای یارییه‌كه‌ی قوه‌ی جه‌ویه‌، باشتره‌، چونكه‌ ئاستی تیپه‌كه‌ و یاریزانانه‌كان باشتربوو، هه‌رچه‌ند نه‌یانتوانی بیبه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هانده‌ران به‌م ئاسته‌ی یاریزانه‌كان رازی بوون، بۆ ئه‌م یارییه‌ش به‌هۆی پێكان له‌ تواناكانی یاریزانان ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ، میران خه‌سرۆ، عومه‌ر عه‌دنان و عه‌لی سه‌لمان بێبه‌شده‌بێت هه‌روه‌ها عه‌لا شبلی به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌ زه‌رده‌كانی ناتوانێ یاریی بكات.
هه‌ولێر و حوسێنی به‌غدا له‌ میژووی خۆیان دوو یارییان به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌، هه‌ولێر باڵاده‌سته‌ و هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه‌، ئه‌نجامه‌كانیش (حوسێن 1 -2 هه‌ولێر) و ( هه‌ولێر 1 – 0 حوسێن).
هه‌ولێر له‌كۆی 26 یاریی رابردوو 7 بردنه‌وه،‌ 8 یه‌كسان و 11 دۆڕانی هه‌یه‌، به‌كۆی 29 خاڵ له‌ خانه‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ دێت.
حوسێنی به‌غداش، له‌ 26 یاریی 4 بردنه‌وه‌ و 8 یه‌كسان و 14 دۆڕانی هه‌یه‌، 20 خاڵ له‌هه‌گبه‌كه‌یه‌تی و خانه‌ی نۆزده‌یه‌م به‌شییه‌تی.
تا ئیستاش شورته‌ی به‌غدا به‌كۆكردنه‌وه‌ی 66 خاڵ و له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یارییه‌ك بدۆڕێنێت.

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر

© 2017 Hawler