ئایار 25, 2019

سه‌رۆكی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان هۆكاره‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌كات‌

سه‌رۆكی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌ فه‌رمی ده‌ستی له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌ كێشایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌ یه‌كه‌مین به‌شداریكردنی له‌ خولی نایابی كوردستان ئاستێكی سه‌رنجراكێشی پێشكه‌ش كرد، به‌ خاوێنترین یانه‌ش له‌ ڕووی یاریكردنه‌وه‌ ده‌ستنیشان كرا.

له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێرییانه‌كه‌، محه‌مه‌د حاجی فایه‌ق سه‌رۆكییانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بڕیاریدا دوای 2 ساڵ ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌مه‌ له‌ پرێس كۆنفرانسێك له‌ كاتژمێر 3:00 له‌ هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان، محه‌مه‌د حاجی فایه‌ق به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌كانی داهاتووییانه‌كه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ به‌هۆی به‌جێ نه‌گه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌رپرسه‌كان به‌ یانه‌كه‌ و جه‌ماوه‌ری ده‌ربه‌ندیخانیان داوه‌ بۆ دروستكردنی ژێرخانێكی وه‌رزشی به‌هێز و پاڵپشتی كردنی یانه‌كه‌ له‌ رووی مادیه‌وه‌هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كی بووه‌.
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستان گرت، له‌ كۆی 26 یاری، 8 بردنه‌وه‌، 10 به‌رامبه‌ربوون و 8 شكستی تۆمار كرد، ده‌ربه‌ندیخان تاكه‌ یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ بوو كه‌ یاریزانه‌كانی هیچ كارتێكی سووریان به‌ڕوویدا به‌رز نه‌كراته‌وه‌ و ته‌نیا 43 كارتی زه‌ردیان وه‌رگرتووه‌، ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه‌.

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر

© 2017 Hawler